بەوێنە.. ئههرامهكانی میسر درێژترین و كورترین پیاو و ژنی جیهانی كۆكردهوه
درێژترین پیاو و کورترین ژن لەجیهاندا لە میسر یەکدەگرن و وێنەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەهەژێنێت و دەبێتە جێی سەرنجی میدیاکان.

پێگەی سی جی تی ئێن، کۆمەڵێک وێنەی سوڵتان کوزن كه كوردی باكوری كوردستانه و جیوتی ئمجی لە بەردەم ئەهرامەکانی میسر بڵاودەکاتەوە کە تێیدا دەرکەوتوە هەردوکیان دڵخۆشن و پێدەکەنن .

سوڵتان کوزن لە شاری ماردینی باكوری كوردستان لەساڵی ١٩٨٢ لەدایک بوە و بەهۆی درێژی باڵای ژمارەی پێوانەیی شکاندوە و بە درێژترین مرۆڤ لەجیهاندا دادەنرێت کە باڵاکەی٢٥١ سانتیمەترە و کێشی لەشی ١٣٧ کیلۆگرامەوە دەستی ٢٧.٥ سانتیمەترو هاوسەرگیری ئەنجامداوە و لەگەڵ باوکی و چوار خوشک و برای دەژی.

هونەرمەند جیوتی ئمجی بەرەگەز هندی لە ماهاراشترای هندستان دەژی و لەساڵی ١٩٩٣ لەدایک بوە و بەهۆی کورتی باڵای ژمارەی پێوانەیی شکاندەوەو بە کورترین مرۆڤ دادەنرێت لە جیهاندا کە باڵاکەی 64 سانتیمەترەو کێشێ لەشی ٥ کیۆلۆگرامە.

خوێندراوەتەوە4829