دەستدرێژی سێکسی کردە سەر منداڵێک بهڵام لهگهڵ تهرمهكهیدا بوو
لەپاکستان کوڕێک دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر کچێکی تەمەن ٧ ساڵان و فڕێی دەداتە شوێنی زبڵ و خاشاک، سەرباری ئەمەش لە مەراسیمی پرسەکەیدا بەشداردەبێت.
محەمەد عومرانی تەمەن ٢٤ ساڵان دراوسێی خێزانی زەینەب دەبێت و پاش ئەوەی لەرێگای کامێرای چاودێرییەوە دەردەکەوێت کچەکەی رفاندوە، لەلایەن پۆلیسی پاکستانەوە دەستگیردەکرێت و دان بە تاوانەکەیدا دەنێت کە سێ هەفتە لەمەوبەر دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر زەینەبی دراوسێیان و پاشان دەیخنکێنێت و فڕێی دەداتە شوێنی کۆکەرەوەی زبڵ و خاشاک .
چیرۆکی دەستدرێژییەکە
زەینەب باوکی لەعەمرە دەبێت لە سعودییە و شەوێکیان کاتژمێر ٩ لە خوێندنی وانەی قورعان تەواو دەبێت و لەگەڵ کوڕی پورەکەی کە هاوشانی تەمەنی خۆیەتی دەگەڕێنەوە ماڵەوە بەڵام لەڕێگادا کوڕە پورەکەی گاڵتەو گەپی لەگەڵ دەکات و لەناکاو جێی دەهێڵێت و زەینەب بە تەنها دەمێنێتەوە لەشەقامێکی چۆڵ.
لە دیمەنی کامێرای چاودێریی شوێنەکە دەردەکەوێت عومران بەو رێگەدا تێدەپەڕێت و زەینەب دەبینێت و دەستی دەگرێت و لەگەڵ خۆیدا دەیبات و لەناکاو دیارنامێنن.
پاش دیارنەمانی زەینەب بۆماوەی پێنج رۆژ لاشەکەی لە شوێنی خۆڵ و خاشاک دەدۆزرێتەوە کە ١٧٠٠ مەتر لەماڵی خێزانەکەی دووربوەو دوای رۆژێکیش عومران لە پرسەکەیدا بەشدار دەبێت.
دوای بەدواداچون لە رووداوەکە پۆلیسی پاکستان دەستبەجێ عومران دەستگیردەکات و لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکات .
پاش دەرچوونی پشکنینی ترشی DNA و ئامێری Polygraph( ئاشکرابوونی درۆ) هەموو تۆمەتەکانی عومران ئاشکرادەبن کە چەندین جار دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر زەینەب پاشان خنکاندویەتی و فڕێی داوە سەرباری ئەمەش دەرکەوت لەشاری قسور لەساڵی ٢٠١٥ەوە ٨ بۆ ١٥ حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر کچان و منداڵ ئەنجامداوەو و لەناوی بردوون.
ئەم رووداوە قێزەونە دەبێتە جێی سەرنجی میدیاکان و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەندامانی خێزانی زەینەب ئەنجامدەدرێت و کۆنگرەی لەسەر ئەبەسترێت و تێیدا خوشکەکەی زەینەب کە ساڵێک لێی گەورەترە داوا دەکات سزای لە سێدارەدان بۆ محەمەد عومران دەربکرێت بۆ ئەوەی ببێتە وانە بۆ ئەو کەسانەی کە دەستدرێژی سێکسی بۆسەر منداڵ و کچان دەکەن بەو پێیەی لەساڵی رابردوودا 4139 حاڵەتی دەستدرێژی سێکی تۆمارکراوە.
لە راپۆرتێکی رۆژنامەی The Nation کەسەرچاوەکەی کە رێکخراوێکی ناوخۆیی نا حکومی ناسراو بەSahil بۆ پارێزگاریکردن لە منداڵانی پاکستانە ئاشکراکراوە لە %٦٢ دەستدێژی سێکسی کراوەتە سەر منداڵ.
دیمەنی ئامادەبوونی محەمەد عومران لە پرسەی زەینەب
خوێندراوەتەوە35580