بەوێنەو ڤیدیۆ.. به‌ڕێوه‌چوونی دادگاییه‌ك له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی سێكسی كه پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه
ئه‌مڕۆ له ئه‌مریكا دادگایكردنی تۆمه‌تبارێك به‌ڕێوه‌چوو كه ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر 140 ژن و كچ و مناڵ و 89 كه‌سیش ده‌ستدرێژی كرا‌و وته‌ی خۆیان له دادگاكه‌دا دا.
لاری نساری بە رەگەز عەرەب و دکتۆری گرووپی جيمناستیکی ئۆڵۆمپی و مامۆستای پێشووی زانکۆی میتشیگانی ئەمریکا له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی رووبه‌ڕووی كرایه‌وه، سزای ٦٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
چیرۆكه‌كه به‌مشێوه‌یه:
نسار كه مامۆستای گرووپی جيمناستیکی ئۆڵۆمپی و مامۆستای پێشووی زانکۆی میتشیگانی ئەمریکایه له‌كاتی كاره‌كانیدا ده‌ستدرێژی سێكسی له‌سه‌ر 140 مناڵ و ژن و ئه‌ستێره‌ی یارییه‌كانی جیمناستیك ئه‌نجامداوه، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك و ئاشكرابوونی تاوانه‌كانی له كاره‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه، پاشان رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ش 89 كه‌س وته‌یان به رووبه‌ڕوو یاخود له رێی نامه‌وه لێوه‌رگیراوبوو.
پێشتر دادگا رایگه‌یاندبوو کە قوربانییەکان دەتوانن وتەکانیان و چۆنێتی دەستدرێژیکردنە سەریان لەرێگەی گرتە ڤیدیۆیەک یاخود لەرێگەی نامەوەوە بۆ دادگا روونبکەنەوە.
به پێی زانیارییه‌كانی میدیای ئه‌مریكا، نسار چەندین جار لە ماڵەکەی خۆیدا یان شوێنی ئەنجامدانی یاری جیمناستیک یان لە نوسینگەکەی زانکۆی لە ولایە میتشیگان دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر کچان و ژنان.
بەپێی زانیارییه‌كان بەشێک لەو قوربانیانە منداڵ بوون و تەمەنیان لەخوار ٦ ساڵان بوەو بەشێکی دیكه‌یان ئەستێرەی یارییه‌كانی جیمناستیكی ئه‌مریكا، هه‌ندێكیشان یاخود نەخۆش بوون.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی واده‌ی دادگایكردنی لاری نسار قوربانییەکان لەماوەی چوار رۆژدا بەڵگەکانیان رادەست دادگا کرد‌و لەمیانی وەرگرتنی وتەکانیان نسار کەوتە بارودۆخێکی زۆر خراپ په‌شیمانییه‌كی زۆری پێوه دیاروو.
له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ڵگه‌كانی ده‌ستدرێژی كردنیان خسته‌ڕوو، ئالی رزیمان و جامی دانتزشر و گوردن ویبر ئەستێرەی ئۆڵۆمپیاد بونیان هه‌بوو، له وته‌كانیاندا چۆنێتی رووداوی دەستدرێژیەکەیان بۆ دادگا روونکردوە.
نسار لەساڵانی ١٩٨٠ بۆ ٢٠١٥ لە بەرنامەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ئەمریکی کاری کردوەو دوایی دەرکراوە پاشان ئەستێرەیەکی زۆر باش بووە بەو رێژەیەی کە زۆرێک لە کچان و ژنان باوەڕیان بەو رووداوانە نەدەکرد کە ئەنجامی داون.
لەسەر ئەم تۆمەتانه‌ی رووبه‌ڕووی كرانه‌وه دادگا بڕیاریدا تۆمەتبار لاری نسار سزای ٦٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند.
خوێندراوەتەوە15329