هەمەڕەنگ

پەیوەند جاف كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

هونەرمەندی ناسراوی كورد پەیوەند جاف یەكێك لە گۆرانییە كۆنەكانی نوێ دەكاتەوە و بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپێكی نوێ بڵاویدەكاتەوە.

پەیوەند جاف لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوبەوە كلیپی گۆرانی دڵم تەنگە بڵاودەكاتەوە، كە لەتێكستی تاریق سالار پێنجوێنی و میلۆدی خۆیەتی، كاری میوزیكی گۆرانییەكەش لەلایەن توانا فەرەجەوە ئەنجامدراوە.
كلیپی گۆرانییەكە لە كوردستان وێنەگیراوە و بڕیار فەتاح كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.

ئەو گۆرانییە لەنەوەندەكانی سەدەی ڕابروودا تۆمار كراوە و بەشێوە ڤیدیۆ كلیپ وێنەی گرتووە، لەكاتی بڵاوكردنەوەیدا دەنگدانەوەیەكی زۆری هەبوو وە بە یەكێك لە دیارترین گۆرانییەكانی پەیوەند جاف دادەنرێت.

ئەو هونەرمەندە لە پەیامێكیدا باسی لەوە كردووە، لەسەر داوای هەوادارانی گۆرانییەكەی بەشێواز و دابەشكردنێكی نوێوە بڵاوكردۆتەوە و هیوای خواستووە جێی ڕەزامەندییان بێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1138