ئەمریكا: 45هەمین رێپێوان دژی لەباربردنی منداڵ بەڕێوەچوو
لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا لە دژی كورتاژ یاخود لەباربردنی منداڵ 45 هەمین رێپێوان بەڕێوەچوو.
ریِپێوانەكە بە "رێپێوانی ژیان" ناسراوە تێیدا خۆپیشاندەران بە بەرزكردنەوەی دروشم بە كۆڵانەكانی واشنۆتندا دەڕۆیشتن، لەبەردەم كۆنگرێسی ئەمریكی گردبوونەوە.
خۆپیشاندەران چەندین دروشمیان لە دژی كورتاژ دەوتەوەو داوایان كرد یاسا بۆ قەدەغەكردنی كورتاژ لە كۆنگرێس دەربچێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لە كۆشكی سپی پێشوازی كرد لە ژمارەیەك لە خۆپیشاندەرانی دژە كورتاژ و جەختی لە پشتگیریكردنی خۆپیشاندەران كردەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، دوای هەفتەیەك لە دەستبەكاربوونی ترەمپ و لە رێپێوانی ٤٤ەمیندا مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا وتارێكی پێشكەشی خۆپیشاندەران كرد و وتی: ئیدی ئەمریكا سەرۆكێكی هەیە كە دژی كورتاژە.
كورتاژ لەنێوان كۆماری و دیموكراتییەكان مشتومڕی لەسەرە، بەگشتی وا دەبیندرێت كە كۆمارییەكان دژی هەر هەنگاوێكن لەمبارەیەوە.
خوێندراوەتەوە568