روسیا: مێردمنداڵێك بە تەور هێرشدەكاتە سەر قوتابخانەیەك
مێردمنداڵێك لە روسیا، بە تەور هێرشدەكاتە سەر قوتابخانەیەك و بەهۆیەوە شەش خوێندكار و مامۆستا برینداربوون، پۆلیسیش دەڵێت: مێردمنداڵەكە هەوڵی داوە خۆی بكوژێت، بەڵام دەستگیركراوە.
لە قوتابخانەیەكی شارۆچكەی سۆسنۆڤای باشوری ناوچەی سیبریا، قوتابییەكی پۆلی حەوتەم، هێرشی كردوەتە سەر پۆلەكەی و بەتەور پەلاماری قوتابییەكانی هاوڕێی و مامۆستاكەی داوە.
بە وتەی سەرچاوەكان، لە ئاكامی هێرشەكەكەدا، پێنج خوێندكار و مامۆستایەكی ژن برینداربوون.
پۆلیسی روسیا ئاماژەی بەوەكردوە، مێردمنداڵە بۆمبێكی سوتێنەری فڕێداوەتە ناو پۆلەكەوە و دوای روداوەكەش هەوڵیداوە خۆی بكوژێت، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراوە.
رونیشكراوەتەوە، هێرشبەرەكە و بریندارەكان، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستیپێكردوە.
لە ماوەی هەفتەیەكدا، ئەمە دووەمجارە كە هێرشی لەو جۆرە لە روسیادا روودەدات.
خوێندراوەتەوە932