پێنجه‌م گه‌وره‌ترین پارچه ئه‌ڵماس دۆزرایه‌وه
ئه‌فریقا كه وڵاتێكی بچوكه، وه‌ك گه‌وره‌ترین نیشتمانی ئه‌ڵماس له جیهاندا ناوبانگی ده‌ركرد، دوای ئه‌وه پارچه ئه‌ڵماسێكی تێدا دۆزرایه‌وه كه كێشه‌كه‌ی ده‌گاته 910 قیرات.
كۆمپانیای جیم دایموندز لیمتد له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند له‌وڵاتی لیسوتوی ئه‌فریقا پارچه ئه‌ڵماسێكیان دۆزیوه‌ته‌وه كه ده‌بێته پێنجه‌م گه‌وره‌ترین پارچه له جیهاندا.
نرخی ئه‌ڵماسه‌كه به زیاتر له 50 ملیۆن دۆلار خه‌مڵێنراوه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌مانگی ئه‌یلولی رابردودا له بوتسوانا پارچه ئه‌ڵماسێك دۆزرایه‌وه كه نرخه‌كه‌ی به 53 ملیۆن دینار خه‌مڵێنرا.
خوێندراوەتەوە3792