بەڤیدیۆ.. مریشك رێگایه‌كی سه‌ره‌كی ئوسترالیا داده‌خات
بارهەڵگرێکی مریشک توشی رووداوێکی هاتووچۆ دەبێت و کاردانەوەی کۆمەڵەی مافی ئاژەڵانی لێدەکەوێتەوە.
لەسەر رێگایەکی خێرا لەباشوری ئوستوڕاڵیا بارهەڵگرێکی مریشک وەردەگەڕێت و بەوهۆیەوە بەسەدان مریشك ده‌كه‌ونه سه‌ر شه‌قامه‌كه و رێگاكه داده‌خه‌ن.
وەک لە گرتەڤیدیۆکەدا دیارە، ئەندامانی کۆمەڵەی مافی ئاژەڵان هەوڵی رزگارکردنی مریشکەکان دەدەن، بەڵام لەلایەن پۆلیس و کۆمپانیاکە رێگریان لێدەرکرێت.
پۆلیسێک دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامەو شۆفێری بارهەڵگرەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراوەو قۆڵی شکاوەو چارەسەر وەردەگرێت.
خوێندراوەتەوە7253