هەمەڕەنگ

جیم كاری ڕەخنە لە سیاسەتەكانی دۆناڵد ترەمپ دەگرێت

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی جیم كاری، ڕەخنە لە سیاسەتەكانی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا ، ئەمەش دوای لە دورگەی هاوای دەنگۆیەكی ناڕاست لەبارەی كەوتنە خوارەوەی موشەكێك بڵاودەبێتەوە.

جیم كاری یەكێك بووە لەو كەسانەی ڕۆژی شەممە لەدورگەكانی هاوای بووە و بە دەنگی نامەیەك بەخەبەرهاتووە كاتێك داوا لە هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە كراوە لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بن، بەو پێیەی موشەكێك جۆری بالیستی لەو شوێنە دەكەوێتە خوارەوە ئەوەش ئەو جۆرە موشەكەیە كە كۆریای باكور تاقیكردنەوەی لەسەر ئەنجام دەدات.

ماڵپەڕی دەیلی مەیلی ئاشكرای كردووە ئەو نامەیە بە هەڵە بووە و ئەگەری هیچ هێرشێك لە ئارادا نەبووە، ئەوەش بۆتە هۆی دروستبونی ترس و دڵەڕاوكێ لەناو خەڵكی ئەو ناوچەیەدا بە تایبەت لای جیم كاری كە بۆ ماوەی چەند خولەكێك لە بارودۆخێكی دەرونی خراپدا بووە.

كاری لە تویتێكدا هۆكاری هاتنی ئەو نامەیەی گێڕاوەتەوە بۆ خراپی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەو وڵاتە، داوای لێكردووە  ئەو سەرۆكە و كۆمارییەكانی گۆنگرێس گۆڕانكاری لە سیاسەتەكانیاندا بكەن كە جیهان بەرە و پشێوی دەبەن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1083