سامی سەباح كلیپێك بۆ یەكێك لە پارچە شیعرەكانی بڵاودەكاتەوە
شاعیر و دەرهێنەر سامی سەباح یەكێك لە پارچە شیعرەكانی بەشێوەی كلیپێك لەگەڵ میوزیكدا وێنە دەگرێت.
سامی سەباح لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە، كلیپی پارچە شیعری پیاوی ئەشق بڵاودەكاتەوە كە خۆی تێكستەكەی نوسیوە و میلۆدییەكەی داناوە، چەند میوزسیانێكیش بە ژەنینی چەند ئامێرێكی میوزیكی بەشداریان تێدا كردووە.
كلیپەكە لە شاری هەوڵێر وێنەگیراوە، محەمەد شێروانی كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە، ماوەكەشی لە 10 خولەك پێكهاتووە.
خوێندراوەتەوە696