هەمەڕەنگ

مه‌حمود یاسین-ت بیرماوه‌.. بزانه‌ پیری چی به‌سه‌ر شكڵیدا هێناوه‌

 مەحمود یاسین هونەرمەندی گەورەو ناسراوی میسری دوای ماوه‌یه‌كی زۆر وێنه‌یه‌كی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رانیای کچی مەحمود یاسین وێنەیەکی باوکی لەگەڵ خۆی و محمەد ریازی هاوسەری بڵاودەکاتەوە و لەسەری نوسیویەتی " لەگەڵ باوکی جوانم خوا بیپارێزێت".

لەوێنەکەدا مەحمود یاسین بە ریشێکی درێژی سپی دەرکەوتوەو نیشانەکانی پیری لە شێوەیدا دەرکەوتوە.



بڵاوبوونەوەی ئەم وێنەیە هەوادارانی مەحمود یاسین دڵخۆش دەکات و کۆمەڵێک وتەی لەبارەوە بە کۆمێنێت بۆ دەنوسرێت.

مەحمود یاسین لەساڵی ١٩٤١ لە میسر لەدایک بوەو خاوەنی دوو منداڵە بەناوی عومەرو رانیا و هونەرمەندێکی سەرکەوتوەو بەشداری لە چه‌ندین فلم و دراماو شانۆدا کردوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە31963