نەریمان بابان بەبۆنەی ساڵی نوێوە دیارییەك پێشكەشی هەوادارانی دەكات
هونەرمەندی ناسراوی كورد نەریمان بابان پەیامێك بەبۆنەی ساڵی نوێوە بڵاودەكاتەوە و دیارییەك پێشكەشی هەوادارانی دەكات.
نەریمان بابان لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی پەیامێكی ڤیدیۆی بڵاودەكاتەوە و پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە هەوادارانی دەكات، هیواش دەخوازێت ئەمساڵ پڕ خۆشی بێت بۆ هەمووان.
بابان باس لەوە دەكات كە ساڵی ڕابردوو پڕ ناخۆشی بووە بەتایبەت بۆ ئەو، لەگەڵ پەیامەكەشیدا دیارییەكی پێشكەشی هەوادارانی كردووە ئەویش وتنەوەی گۆرانی نەكەی ئازیز بەجێم بێڵییە بە شێوازێكی نوێ.
خوێندراوەتەوە1007