هەمەڕەنگ

میران عەلی كلیپی نامۆیی بڵاودەكاتەوە

هونەرمەندی لاو میران عەلی كلیپێكی نوێ بۆ یەكێك لە گۆرانییەكانی بڵاودەكاتەوە.

میران عەلی لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە، كلیپی گۆرانی نامۆیی بڵاودەكاتەوە كە لە تێكست و میلۆدی نامۆیە، كاری دابەشكردنی میوزیكی گۆرانییەكەش لەلایەن سیامەك فەقێ زادەوە ئەنجامدراوە.

كلیپی گۆرانی نامۆیی لە كوردستان وێنەگیراوە و كاری درهێنانی بەهاوبەشی لەلایەن یوسف لەشكری و حەمەی شەمەوە بۆ ئەنجامدراوە.

ئەو هونەرمەندە ماوەیەك پێش ئێستاش كلیپی گۆرانی خۆشم دەوێی بڵاوكردەوە كە لەماوەیەكی كەمدا دەنگدانەوەیەكی زۆری هەبووە،  لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب زیاتر لە دوو ملیۆن و نیو بینەری هەبووە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە11591