هەمەڕەنگ

هاوسه‌رگیری‌ شازاده‌ هاری‌ له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌رێكی‌ ئه‌مریكی‌

هاری‌ چارڵز شازاده‌ی‌ به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ میگان ماركڵ ئه‌كته‌ر و چالاكی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوسه‌رگیری‌ ده‌كات..

دواجار كۆشكی‌ شاهانه‌ی‌ به‌ریتانیا كۆتایی به‌ پروپاگه‌نده‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان شازاده‌ هاری‌ و میگان ماركڵ هێنا و به‌ ره‌سمی‌ ماربڕینی‌ هاری‌ و ماركڵی‌ راگه‌یاند.

به‌یاننامه‌كه‌ی‌ كۆشكی‌ شاهانه‌ی‌ به‌ریتانیا كه‌ له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی‌ شازاده‌ چارڵزی‌ باوكی‌ هارییه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردووی‌ ئه‌م مانگه‌دا ماره‌بڕینی‌ هاری‌ و ماركڵ ئه‌نجامدراوه‌ و به‌هاری‌ 2018ش ئاهه‌نگی‌ هاوسه‌رگیری‌ ده‌گێڕن..

شازاده‌ هاری‌ ته‌مه‌ن 33 ساڵ  له‌ ریزبه‌ندی‌ جێنشینی‌ پاشایه‌تی‌ به‌ریاتانیادا له‌ پله‌ی‌ پێنجه‌مدایه‌ و میگان ماركڵی ده‌زگیرانیشی‌ ته‌مه‌نی‌ 36 ساڵه‌ و هاوڵاتییه‌كی‌ ئه‌مریكی‌ فره‌ ره‌چه‌ڵه‌كه‌ و له‌ ویلایه‌تی‌ كالیفۆرنیا گه‌وره‌بووه‌ و پێشتریش هاوسه‌رگیری‌ كردووه‌ و جیابوه‌ته‌وه‌..


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە3220