هەمەڕەنگ

كتێبی خاكی‌ دابڕێنراو

له‌ مه‌راسیمێكدا له‌ سلێمانی‌ كتێبی‌ خاكی‌ دابڕێنراو بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ته‌ به‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێم و له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای‌ به‌درخان بۆ توێژینه‌وه‌ی‌ ڕۆژنامه‌ونی‌ كه‌لتور چاپكراوه‌.

له‌سه‌ره‌تای‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ نوسه‌ران و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نوسان ئاماده‌ی‌ بوون, سه‌رۆكی‌ ئه‌كادیمیای‌ به‌درخان بۆ توێژینه‌وه‌ی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ و كه‌لتور ڕایگه‌یاند دوای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچون له‌ داتا و زانیاری‌ و سه‌رچاوه‌كان بڕیاریانداوه‌ ئه‌ركی‌ به‌چاپ گه‌یاندنی‌ بگرنه‌ ئه‌ستۆ.

محه‌مه‌د ڕه‌ئوف نوسه‌ری‌ كتێبی‌ خاكی‌ دابڕێنراو ڕایگه‌یاند كتیبَه‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ ورده‌ له‌سه‌ر ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێم و پشتی‌ به‌نه‌خشه‌ و داتا و ئامار به‌ستووه‌..

وتیشی‌ له‌ كتێبه‌كه‌دا تیشكخراوه‌ته‌ سه‌ر كێشه‌ی‌ ئه‌و ناوچانه‌ له‌ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی‌ مێژوودا.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە513