هەمەڕەنگ

نەوید زەردی گۆرانی بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەكە دەڵێت

هونەرمەندی لاو نەوید زەردی گۆرانییەكی نوێ بلاودەكاتەوە كە بە تایبەت بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەكەی ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردووی وتووە.

نەوید زەردی لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە گۆرانی هاوار بڵاودەكاتەوە كە لە تێكستی سیمین چایچی و میلۆدی خۆیەتی، كاری دابەشكردنی میوزیكی بەرهەمەكەش لەلایەن مەجید كازمییەوە ئەنجامدراوە.

ئەو هونەرمەندە باسی لەوە كردووە كە ئەو بەرهەمەی پێشكەشی سەرجەم قوربانیانی بوومەلەرزەكە كردووە، بە تایبەت قوربانیانی شاری كرماشان، لە پەیامێكیشیدا هیوای خواستووە ئەو گۆرانییە وەك بەرهەمێك نەمێنێتەوە بەڵكو ببێتە كەمپینێك بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری و یارمەتیدانی قوربانیانی ئەو ڕووداوە.

جگە لە زەردیش چەندین هونەرمەندی دیكە لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە پەیامی هاوخەمیان بۆ قوربانیانی بومەلەزەكە هەبووە  دوای هاوكاریان كردووە بۆ كەسانی لێقەوماو.



تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2028