هەمەڕەنگ

ئەمریكا: نەشتەرگەییەكی چاندنی روخسار بە سەركەوتویی ئەنجامدرا

چ هه‌ستێكت لادروست ده‌بێت كاتێك كه‌سێكی‌ بێگانه‌ به‌ده‌موچاوی‌ ئازیزترین كه‌سی‌ خۆته‌وه‌ ببینینت. ئه‌مه‌ نوێترین چیرۆكی‌ چاندنی‌ روخساره‌ كه‌ له‌ ئه‌مریكا بۆ پیاوێك كراوه‌.

چ هه‌ستێكت ده‌بێت كاتێك كه‌سێكی‌ بێگانه‌ به‌ده‌موچاوی‌ نزیكترین كه‌سی‌ خۆته‌وه‌ ببینیت. ئه‌مه‌ روداوێكی‌ راسته‌قینه‌یه‌ و به‌سه‌ر  لیلی‌ رۆس-دا هاتوه‌ له‌ ئه‌مریكا. لیلی‌ له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی‌ مایۆ كلینیك وه‌ستاوه‌ بۆئه‌وه‌ی‌  ئه‌و پیاوه‌ ببینێت كه‌ روخساری‌ هاوسه‌ره‌ ئازیزه‌كه‌ی‌ بۆ چێنراوه‌.

دوای‌ شانزه‌ مانگ له‌ چاندنی‌ روخساری‌ كالێن رودی‌ بۆ ئاندی‌ ساندنیس، لیلی‌ ئه‌و پیاوه‌ ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ رازی‌ بو روخساری‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ پێبدات، ئه‌و پیاوه‌ی‌ كه‌ روخساره‌كه‌ی‌ بۆ دانراوه‌ پێش 10 ساڵ له‌ روداوێكدا به‌شێكی‌ زۆری‌ روخساری‌ له‌ده‌ستداوه‌.

لیلی‌ ‌و ئاندی‌ مانگی‌ رابردو له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ مایۆ كلینیك بۆی‌ رێكخستبون، یه‌كتریان بینی‌. ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی‌ له‌ یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ری‌ چاندنی‌ روخساردا كه‌ 56 كاتژمێر خایاند، روخساری‌ كالێنی‌ بۆ ئاندی‌ چێندرا.

پێش دیداره‌كه‌ لیلی‌ شڵه‌ژابو، ده‌ترسا له‌و ساته‌ی‌ كه‌سێكی‌ بێگانه‌ به‌ده‌موچاوی‌ مێرده‌كه‌یه‌وه‌ ده‌بینێت كه‌ خۆی‌ كوشتوه‌. به‌ڵام هه‌ر زو ئه‌و ترس ‌و شڵه‌ژانه‌ی‌ ره‌وییه‌وه‌ كاتێك ئاندی‌ بینی‌ ‌و به‌خۆی‌ وت، ئه‌و له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ناچێت. له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌ پیاوێكی‌ بینی‌ كه‌ ژیانی‌ به‌هۆی‌ ده‌موچاوی‌ هاوسه‌ره‌ كۆچكردویه‌كه‌یه‌وه‌ ته‌واوگۆڕاوه‌. پیاوێك ماوه‌ی‌ 10 ساڵ خۆی‌ له‌چاوی‌ خه‌ڵك ‌و سه‌یركردنی‌ ئاوێنه‌ ده‌دزییه‌وه‌.

10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر‌و له‌ مانگه‌كانی‌ كۆتایی‌ 2006، ئاندی‌ له‌ شاری‌ ویۆمینگ ده‌مانچه‌یه‌كی‌ خسته‌ ژێرچه‌ناگه‌یه‌وه‌و په‌نجه‌ی‌ نا به‌ په‌له‌پیتكه‌كه‌یه‌وه‌. به‌هۆی‌ ئه‌و روداوه‌ به‌شی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ ده‌موچاوی‌ شێوا. لیلی-ش دوای‌ خۆكوشتنی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ره‌زامه‌ندی‌ نیشاندا له‌سه‌ر به‌خشینی‌ سییه‌كانی‌، گورچیله‌كانی‌ و ئه‌ندامه‌كانی‌ تری‌ جه‌سته‌ی‌. رێكخراوێكی‌ قازانج نه‌ویست هاوكاری‌ ئاندی‌ كرد تا ده‌موچاوی‌ كالینی‌ بۆ بچێنرێت.

له‌یه‌كچوونێكی‌ زۆر هه‌بوه‌ له‌نێوان كالین ‌و ئاندی‌ له‌ڕوی‌ ته‌مه‌ن، جۆری‌ خوێن، ره‌نگی‌ پێست ‌و پێكهاته‌ی‌ ده‌موچاویانیانه‌وه‌، به‌جۆرێك دكتۆر سه‌میر ماردینی‌ كه‌ نه‌شته‌رگه‌ریی‌ ده‌موچاوچاندنه‌كه‌ی‌ ئه‌نجامداوه‌ پێیوایه‌ ره‌نگه‌ ئه‌و دوانه‌ ئامۆزا بوبن.

كاتێك لیلی‌ ره‌زامه‌ندی‌ نیشانداوه‌ ده‌موچاوی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ بدرێت به‌كالین، هه‌شت مانگ بو سكپڕبوو. ئه‌و ده‌ڵێت بۆیه‌ رازی‌ بوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ تا رۆژێك له‌رۆژان به‌ هه‌ردو منداڵه‌كه‌ی‌ بڵێت باوكیان چی‌ كردوه‌ بۆ یارمه‌تیدانی‌ خه‌ڵك.

پاش ساڵێك له‌نه‌شته‌رگه‌ریی‌ چاندنی‌ ده‌موچاوه‌كه‌ كه‌  زیاتر له‌ 60 پزیشك‌و كارمه‌ند به‌شدارییان تێداكردوه‌، كالین ورده‌ ورده‌ له‌سه‌ر ژیانی‌ ئاسایی‌ رادێته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ وه‌كو 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ناتوانێت ئه‌و شتانه‌ بكات كه‌ حه‌زی‌ پێده‌كردن له‌وانه‌ جوینی‌ پارچه‌یه‌ك پیزا. له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك چاره‌سه‌ری‌ پزیشكی‌ ‌و چاره‌سه‌ری‌ سروشتی‌ وه‌رده‌گرێت. بۆئه‌وه‌ی‌ ده‌ماره‌كانی‌ ده‌موچاوی‌ وه‌كو جارانی‌ لێبێته‌وه‌ بۆ نمونه‌ قسه‌كردن ‌و جوڵاندنی‌ ده‌ماره‌كانی‌ ده‌موچاو.

لیلی‌‌و كالین هه‌ست ده‌كه‌ن به‌وه‌ی‌ بونه‌ته‌ خزمی‌ یه‌كتر. پلانیشیان هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌هێزبكه‌ن ‌و كالین ده‌ڵێت: بڕێك پاره‌ پاشه‌كه‌وت ده‌كات  بۆئه‌وه‌ی‌ له‌داهاتودا خه‌رجی خوێندنی‌ لیۆناردی‌ كوڕی‌ ئاندی‌ پێ دابین بكات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە4406