هەمەڕەنگ

نه‌رویج: خه‌ڵاتی‌ نۆبڵی‌ ئاشتی‌ به‌خشرایه‌ ڕێكخراوی‌ ئایكان

خه‌ڵاتی‌ نۆبڵی‌ ئاشتی‌ 2017 به‌ رێكخراوی‌ كه‌مپه‌ینی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمیی ئایكان به‌خشرا، له‌ به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ رێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ و له‌ ناوبردنی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ له‌ جیهاندا.

لیژنه‌ی‌ باڵای‌ به‌خشینی‌ خه‌ڵاتی‌ نۆبڵ، خه‌ڵاتی‌ نۆبڵی‌ ئاشتی‌ ساڵی‌2017 له‌ناو زیاتر له‌ 300 كاندیدی‌ خه‌ڵاته‌كه‌دا، به‌خشیه‌ ڕێكخراوی‌ ئیكان له‌ به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و چالاكیه‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ بۆ به‌رگرتن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمیی‌ و له‌ ناوبردنی‌ ئه‌و چه‌كه‌ كوشنده‌یه‌ له‌ جیهاندا له‌ ڕێگه‌ی‌ په‌یماننامه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌. 

لیژنه‌ی‌ پێدانی‌ خه‌ڵاته‌نای‌ نۆبڵ له‌ رێوره‌سمێكدا كه‌ له‌ نه‌رویج رێكخرابوو رایگه‌یاند، پێدانی‌ خه‌ڵاته‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ده‌ستكه‌وت و نیازه‌كانی‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌و به‌رده‌وامیی‌ كاره‌كانیی‌ و سه‌رنج ڕاكێشانی‌ جیهان و مرۆڤایه‌تیی‌ بووه‌ بۆ به‌دیهێنانی‌ جیهانێكی‌ بێ چه‌كی‌ ئه‌تۆمیی‌. 

برێت ڕیز ئه‌نده‌رسۆن -  سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ خه‌ڵاتی‌ نۆبڵی‌ ئاشتی‌، وتی؛ لیژنه‌ی‌ نه‌رویجی‌ خه‌ڵاتی‌ نۆبڵی‌ ئاشتی‌ بۆ ساڵی‌ 2017 به‌خشیه‌ ئیكان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵ و چالاكیه‌ نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی‌ بینویێتی‌ بۆ له‌ناوبردنی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمیی‌. 

وتیشی: ڕێكخراوی‌ ئیكان ئه‌و خه‌ڵاته‌ی‌ پێ به‌خشراوه‌ بۆ ئه‌و كارو چالاكیه‌ سه‌رنج ڕاكێشانه‌ی‌ ئه‌نجامیداون له‌ ئه‌گه‌ری‌ به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمیی‌ و لێكه‌وته‌ مرۆیی‌ و كاره‌ساتبارییه‌كه‌ی‌ له‌ سه‌ر مرۆڤایه‌تیی‌. به‌خشیی‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ به‌ ئیكان له‌ به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌ بێ وچانه‌كانێتی‌ بۆ به‌رگرتن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمیی‌. له‌ جیهانێكدا ده‌ژین كه‌ له‌ هه‌موو كات زیاتر مه‌ترسیی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمیی‌ بونی‌ هه‌یه‌, هه‌ندێك وڵات دامه‌زراوه‌و چه‌كه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی‌ نوێده‌كاته‌وه‌, مه‌ترسیه‌كی‌ جدیی‌ و ڕاسته‌قینه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ندین وڵاتی‌ دیكه‌ش چه‌كی‌ ئه‌تۆمیی‌ به‌رهه‌مبهێنن, به‌ نمونه‌ كۆریای‌ باكور. 

ڕێكخراوی‌ ئیكان باره‌گاكه‌ی‌ له‌ جنێڤه‌ و له‌ زۆربه‌ی‌ بۆنه‌و كۆبونه‌وه‌ی‌ باڵای‌ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ سیاسیه‌كانی‌ جیهاندا هه‌وڵیداوه‌ به‌ گردبونه‌وه‌و چالاكی‌ جۆراجۆر سه‌رنجی‌ وڵاتان و جیهان به‌لای‌ خۆیدا ڕابكێشێت, به‌مه‌به‌ستی‌ به‌رگرتن له‌بڵاوبونه‌وه‌ی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی و له‌ناوبردنی‌. 

پیاتریس فیهن، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ جێبه‌جێكاری‌ هه‌ڵمه‌تی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ بۆ له‌ناوبردنی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌، وتی؛ "ئه‌م خه‌ڵاته‌ جێگه‌ی‌ شانازییه‌و زۆرخۆشحاڵم, ئه‌وه‌ ئاماژه‌یه‌كی‌ گرنگه‌ بۆ كاری‌ بێوچان له‌ پێناو داماڵینی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمیی‌ له‌ ساڵی‌ 1945ه‌وه‌, ئه‌وه‌ ستایشێكی‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ ڕزگاربوانی‌ ته‌قینه‌وه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی‌ هیباكوشا له‌ ژاپۆن و قوربانیانی‌ تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌تۆمیه‌كان له‌ دورگه‌كانی‌ مارشال و كازاخستان و جه‌زائیر و ئه‌مریكاو سه‌رجه‌م جیهان.  پێم وایه‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ یه‌كسانه‌ به‌كارو ماندوبون و هه‌وڵی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌نجامیانداوه‌ له‌ ساڵانی‌ ڕابردوودا بۆ ئه‌و كاره‌".
    
ئه‌وه‌ی‌ له‌م وێنه‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت چالاكوانانی‌ ڕێكخراوه‌كه‌یه‌ له‌ڕۆژی‌ 13ی‌ ئه‌یلول له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌رلینی‌ پایته‌ختی‌ ئه‌ڵمانیا كه‌ به‌ماسكی‌ هه‌ردوو سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ و كیم جۆنگ ئون ده‌رده‌كه‌ون.

له‌م وێنانه‌شدا سو وارهام ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كه‌مپینی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ بۆ له‌ناوبردنی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمیی‌ ئیكان له‌گه‌ڵ چه‌ند چالاكوانێكی‌ دیكه‌ی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت له‌ كاتی‌ گردبونه‌وه‌یه‌كیاندا له‌ ڕۆژی‌ 20 ئه‌یلول له‌ كانبێرای‌ پایته‌ختی‌ ئوسترالیا دژی‌ پشتیوانی نه‌كردنی‌ حكومه‌تی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ په‌یماننامه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ داماڵینی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌.     


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2026