هەمەڕەنگ

میران عەلی كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

هونەرمەندی لاو میران عەلی كلیپێكی نوێ بۆ یەكێك لە گۆرانییەكانی بڵاودەكاتەوە.

میران عەلی لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی خۆشم دەوێیت  بڵاودەكاتەوە كە تێكست و میلۆدی نامۆیە و میكس و ماسترینگی لەلایەن سیامەك فەقێ زادەوە بۆ ئەنجامدراوە.
كلیپی گۆرانییەكە لە كوردستان وێنەگیراوە و محەمەد باز كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.

ئەو هونەرمەندە لە پەیامێكیدا هیوای خواستووە بەرهەمە نوێكەی بەدڵی هەوادارانی بێت، سوپاسی ئەو كەسانەشی كردووە كە هاوكاریان كردووە بۆ بەرهەمهێنانی ئەو كلیپە.

میران عەلی ساڵی 1993 لە سلێمانی لەدایك بووە و دوای بەشداری كردنی لە پرۆگرامی خۆشترین دەنگ توانی ناوبانگێكی باش بۆ خۆی پەیدا بكات، تائێستاش ئەلبومێكی گۆرانی و چەند كلیپ و بەرهەمێكی سینگڵی بڵاوكردۆتەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە3496