هەمەڕەنگ

مێركڵ: ده‌مه‌وێت ببمه‌ پێشكه‌شكاری ته‌له‌فزیۆنی

راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایده‌گه‌یه‌نێت ده‌یه‌وێت له‌پاڵ كاره‌كه‌یدا به‌رنامه‌یه‌كی گفتوگۆیی ته‌له‌فزیۆنی پێشكه‌شبكات...

ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له‌ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌ی راینشه‌ پۆست رایگه‌یاند ده‌یه‌وێت له‌ پاڵ كاره‌كه‌ی خۆیدا وه‌ك راوێژكاری ئه‌ڵمانیا به‌رنامه‌یه‌كی گفتوگۆیی له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ پێشكه‌شبكات.

مێركڵی ته‌مه‌ن 63 ساڵ كه‌ خۆی بۆ خولی چواره‌می راوێژكاری ئه‌ڵمانیا كاندیدكردووه‌ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ له‌ دیبه‌یتێكدا ڕووبه‌ڕووی مارتن شۆڵتز كاندیدی سۆسیال دیموكرات بۆ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ده‌بێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش وه‌ك به‌شێك له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌ڵمانیا كه‌ له‌ 24ی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، و پێشبینیشده‌كرێت 30 ملیۆن كه‌س سه‌یری ئه‌و دیبه‌یته‌ بكه‌ن..


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1055