باكوری كوردستان: شەشەمین كەرنەڤاڵی نێودەوڵەتیی گوڵی پرتەقاڵ لە ئەدەنە نمایشدەکرێت
لە میانی شەشەمین كەرنەڤاڵی نێودەوڵەتیی گوڵی پرتەقاڵدا كە لە لەژێر ناونیشانی "مانگی نیسان لە ئەدەنە" بەڕێوەدەچێت چالاكی "وەرە بۆ ئەدەنە و جگەر بخۆ" ساز كرا.
لەو چالاكییەكەدا كە لە ناوەندی شارۆچكەی سەیهان سازكرابوو، بەشداربووان بە دەم موزیكی كوردیەوە بەرەو باخچەی پرتەقاڵ هاتن و بەشداربووان لە باخچەكە دەرفەتی ئەوەیان بۆ رەخسا كە تامی ئەو كەباب و جگەرانە بكەن كە لەسەر مقەڵی برژێنرابوون و بۆ فرۆشتن ئامادەكرابوون.
لای خۆشییەوە مەحمود دەمیرتاش پارێزگاری ئەدەنە، رایگەیاند "ئەدەنە بەردەوامە لەوەی بە شێوەیەكی خێرا ببێتە شارێكی هونەری و كولتووریی. بە هاوكاریی هەموو لایەك هەوڵدەدەین بە جوانترین شێوە ئەدەنە
بناسێنین. ئەو وێنە ناشرینەی كە سەبارەت بە ئادانا درووستكراوە، بە دڵنیاییەوە تێكی دەشكێنین".
خوێندراوەتەوە437