جاكارتا: گه‌وره‌ترین كتێبخانه‌ی جیهان له‌خۆ ده‌گرێت
ئه‌و كتێبخانه‌یه ئه‌وه‌یه به‌رزییه‌كه‌ی 124 مه‌تره
شاری جاكارتای پایته‌ختی ئیندۆنیزیا گه‌وره‌ترین كتێبخانه‌ی جیهان له‌خۆ ده‌گرێت، كه پێكدێت له24 نهۆم و به‌ملیۆنان كتێب و ده‌ستنوسی مێژوویی تیادایه.
جیاوازی ئه‌و كتێبخانه‌یه ئه‌وه‌یه به‌رزییه‌كه‌ی 124 مه‌تره، له كتێبخانه‌كانی دیكه‌ی جیهان، نه‌خشه‌سازییه نوێیه‌كه‌ی و ته‌كنیكه پێشكه‌وتوه‌كه‌یه‌تی. خوێنه‌رانیش ده‌توانن له‌كاتی كتێب خوێندنه‌وه‌دا دیمه‌نه جوانه‌كانی شاری جاكارتا ببینن.
هه‌روه‌ها شوێنی یاریكردنی منداڵان و چه‌ندین شاشه‌ی گه‌وره‌ی ته‌له‌فزیۆنیی و چه‌ندین پێداویستیی دیكه‌ی تیادایه، له‌گه‌ڵ چه‌ندین كتێبێكی ده‌نگیی بۆ نابینایان و ژماره‌یه‌ك كتێبێكی ئه‌له‌كترۆنیی.
كتێبخانه‌كه چوار ملیۆن كتێب و ده‌ستنوسی تیادایه، كه 12 هه‌زاریان كتێبی مێژوویین و مێژوه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی 14 و 16 و 18ی زاین.
كتێبخانه‌كه 1980 دامه‌زرێنراوه، به‌ڵام دواتر فروانكراوه و له‌هه‌فته‌یه‌كدا حه‌وت هه‌زار كه‌س سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
خوێندراوەتەوە295