جوله‌مێرگ: له ناوچه شاخاوییه‌كان خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فر ده‌كرێت
جوله‌مێرگ: هاوڵاتیانی شار‌و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی توركیا روویان له ناوچه‌كه كردووه
به‌هۆی بوونی به‌فرێكی زۆره‌وه هه‌موو زستانێك له پارێزگای جوله‌مێرگی باكوری كوردستان یاری خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فر و چه‌ندین یاری دیكه‌ی سه‌ر به‌فر ئه‌نجام ده‌درێن..
به‌ڕێوه‌چوونی یاری و وه‌رزشه‌كانی سه‌ر به‌فر، دیمه‌نێكی جوانی به‌خشیوه به ناوچه‌كه و به‌و هۆیه‌وه ساڵانه و له‌م وه‌رزه‌دا له توركیا و ده‌ره‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌شتیاران سه‌ردانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن...
ساڵانه له وه‌رزی ستاندا به‌فرێكی زۆری لێده‌بارێت و له هه‌ندێك ناوچه‌ی شاخاوی پارێزگاكه به‌فر چوار مه‌تر كه‌ڵه‌كه ده‌بێت..
ئێره ناوه‌ندی خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فری مێرگا بۆتانه كه ١٢ كیلۆمه‌تر له له ناوه‌ندی شاری جوله‌مێرگه‌وه دووره و هاوڵاتیانی جوله‌مێرگ و شار‌و شارۆچكه‌كانی دیكه بۆ یاری خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فر روویان له ناوچه‌كه كردووه..
گه‌شتیاران و وه‌رزشكاران به‌زۆری له رۆژانی پشوودا شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه سه‌ردانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و به یاری خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فرو یاریه‌كانی تر كاتێكی خۆش به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
ناوه‌ندی خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فری مێرگا بۆتان دوو هه‌زار و ٨٠٠ مه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌زره و ئێستا نزیكه‌ی یه‌ك مه‌تر به‌فری لێ كۆبووه‌ته‌وه.
ره‌شید گولداڵ , به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزش و لاوانی جوله‌مێرگ ده‌ڵێت: بونی به‌فرێكی زۆر له ناوچه‌كه یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی یارییه‌كانی سه‌ر به‌فر له ناوچه‌كه ئه‌نجامبدرێن..
ناوچه‌ی خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فری مێرگا بۆتان له جوله‌مێرگ هه‌موو زستانێك ده‌بێته شوێنی یاری و خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فر, زستانی رابردوش فێستیڤاڵی به‌فری تێدا ئه‌نجامدرا و یه‌كه‌مینه‌كانی پێشبڕكێی خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فر خه‌ڵات كران.
خوێندراوەتەوە1334