هانی كلیپی ئازادی بڵاودەكاتەوە
خانمە هونەرمەندی ناسراوی كورد هانی كلیپێكی نوێ بۆ یەكێك لە گۆرانییەكانی بڵاودەكاتەوە.
هانی لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی ئازادی بڵاودەكاتەوە كە لە تێكستی هەژار و میلۆدی هانی خۆیەتی، كاری میوزیكی گۆرانییەكەش لەلایەن ڕۆزبێ موسلیحەوە ئەنجامدراوە.
كلیپی گۆرانییەكە دیمەنی چەندین خۆپیشاندانی جیاواز لە پێناو ئازادیدا پیشان دەدات بە تایبەت خۆپیشاندانی ژنان تایبەت بە مافەكانیان و كەمكردنەوەی توندوتیژی، بەڵام ئەو خانمە هونەرمەندە لە كلیپەكەدا دەرناكەوێت.
ئەو خانمە هونەرمەندە لە پەیامێكیدا كە لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیش بووك بە زمانی ئینگلیزی نوسیوێتی، لەپێناو بەدیهێنانی خەونەكانمان دەچینە سەر شەقامەكان، ئێمە خەون بە داهاتویەكی باشتر دەبینین، داهاتویەك پڕبێت لە ئازادی.
هانی لەدایكبوی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و ساڵی 2000 دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە و خاوەنی چەندین ئەلبوم و كلیپ و گۆرانی سینگڵە، لەئێستادا ئەو خانمە هونەرمەندە نیشتەجێی وڵاتی ئەڵمانیایە.
خوێندراوەتەوە958