شەزا حەسون كلیپی گۆرانییەكی تایبەت بە پۆلیس و سوپای عێراق بڵاودەكاتەوە
ئەستێرەی عێراقی شەزا حەسون نوێترین كلیپی خۆی بۆ یەكێك لە گۆرانییەكانی بڵاودەكاتەوە كە تایبەت بە پۆلیس و سوپای عێراق تۆماری كردووە.
شەزا حەسون لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی هلا بحسك بڵاودەكاتەوە كە لە تێكستی رامی عەبودی و میلۆدی سەیف عامرە، كلیپی گۆرانییەكەش لەلایەن وسام حەمیدەوە كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.
ئەو خانمە هونەرمەندە لە پەیامێكیدا باسی لەوە كردووە كە ئەم بەرهەمەی بە بۆنەی یادی سوپای عێراق و سەركەوتنی هێزە عێراقییەكان بەسەر داعشدا بڵاوكردۆتەوە، هەروەها باسی لەوە كردووە كە ئەوە بچوكترین دیارییە كە پێشكەشی ئەو كەسانەی بكات كە هەموو هەوڵێكیان بۆ پاراستنی عێراقییەكانەوە.
ئەو خانمە هونەرمەندە لە كلیپەكەدا بە جلی ئەفسەرێكی وەزارەتی ناوخۆوە دەركەوێت، كلیپەكەش لە ماوەیەكی كەمی بڵاوكردنەوەیدا بینەرێكی زۆری هەبووە.
شەزا چەند هەفتەیەك پێش ئێستاش كلیپی گۆرانییەكی مەغریبی بڵاوكردەوە كە بۆ یەكەمجاربوو گۆرانی بەو شێوە زارە تۆمار بكات.
شەزا حەسون ساڵی 1981 لە مەغریب لە باوكێكی عێراقی و دایكێكی مەغریبی لەدایكبووە و دوای ئەوەی ساڵی 2007 بەشداری وەرزی چوارەمی پرۆگرامی ستار ئەكادیمی كرد، توانای نازناوەكە بەدەست بێنێت.
خوێندراوەتەوە808