سعودیه: بۆ یه‌كه‌مجار رێگه به ژنان ده‌درێت ئاماده‌ی بینینی یارییه‌كانی تۆپی پێ بن
سعودیه: دوای 30 ساڵ ڕێگه به كردنه‌وه‌ی سینه‌ما ده‌كرێت
بۆ یه‌كه‌مجار ژنانی سعودیه چونه نێو یاریگاكان بوون به بینه‌ری راسته‌خۆی یارییه‌كانی تۆپی پێ، ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌ش له چوارچیوه‌ی ئه‌و پرۆژه چاكسازییه‌دا كه به‌سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعودیه ده‌ستیپێكردوه.
ژنانی سعودیه ده‌روازیه‌كی تریان به ڕوودا كرایه‌وه بۆ هاتنه ده‌ره‌وه له ماڵه‌كانیان و به‌شداریكردن له چالاكیه وه‌رزشی و هونه‌رییه‌كاندا، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بۆیه‌كه‌مجار له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا رێگه‌یان پێدرا بینه‌ری یارییه‌كانی تۆپی پێ بن.
ره‌نگه یاری نێوان یانه‌ی ئه‌هلی و به‌تینی سعودی له مێژووی سعودیه‌دا وه‌ك خاڵی وه‌رچه‌رخان له ژیانی ژنانی ئه‌و وڵاته‌دا ته‌ماشابكرێـت ، چونكه ئه‌و یارییه بووه یه‌كه‌مین یاری خولی یانه‌كانی سعودیه كه ژنان بینه‌ری بن.
هه‌رچه‌نده ئه‌و بڕیاره بۆ ژنانی سعودیه مایه‌ی خۆشحاڵیه، به‌لاَم ئازادی ته‌واوی بۆ ژنانی ئه‌و وڵاته بۆبینینی یاریه‌كانی تۆپی پێ ده‌سته‌به‌رنه‌كردوه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك مه‌رجی په‌یوه‌ستكردوه به‌و بڕیاره‌وه كه‌بریتین له دانیشتنی ژنان له شوێنی تایبه‌ت به‌خێزان و ژنان له یاریگاكاندا.
مه‌رجی ته‌مه‌نیش گرێدراوی ئه‌و بڕیاره‌یه چونكه ته‌نها رێگه به‌ژنانی سه‌روو ته‌مه‌نی 18 ساڵ ده‌درێت بۆئه‌وه‌ی بینه‌ری راسته‌خۆی یارییه‌كانی تۆپی پێ بن. ئه‌وه‌ش نه‌ك له سه‌رجه‌م یاریگاكان به‌ڵكو به گوێره‌ی بڕیاره‌كه ته‌نها یاریگای پارێزگاكانی ریاز و جه‌ده و ده‌مام كراوه ده‌بن له به‌رده‌م ژناندا.
بۆ رێگه خۆشكردن بۆ ئه‌و بڕیاره‌ش پێشتر سعودیه پاڵه‌وانێتی یاری سكواشی بۆ ژنان ڕێكخست و هه‌روه‌ها شاری جه‌ده میوانداری پاڵه‌وانێتی باسكه زانكۆكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد كه زیاترله 3 هه‌زار ژن تێیدا به‌شداربوون.
ئه‌وه یه‌كه‌م بڕیاری ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه نیه به ئاراسته‌ی پێدانی ئازادیه‌كی سنوردار به ژنان به‌ڵكو له ساڵی ڕابردووش‌دا حكومه‌تی ریاز مافی ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفیری به ژنان به‌خشی، هه‌روه‌ها رێگه‌درا به ژنان به‌شداری ئاهه‌نگه‌كانی ڕۆژی نیشتمانی سعودیه بكه‌ن بۆ یه‌كه‌مجاریش پاش 30 ساڵ بڕیاردا سینه‌ما له‌و وڵاته بكرێـته‌وه.
ئه‌و گۆڕانكاریانه له سعودیه له‌باره‌ی شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ِره‌گه‌زی مێینه ڕووده‌ده‌ن له چوارچێوه‌ی ئه‌و چاكسازیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌دایه كه به‌سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی ئه‌و وڵاته ده‌ستپێكردوه ، چونكه بن سه‌لمان به‌ڵێنی داوه تاكو ساڵی0 203 له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی وڵاته‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته ئاستی باشترینه‌كان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و كۆمه‌ڵه هه‌نگاوه كه سعودیه به ئاراسته‌ی پێدانی ئازادی به ڕه‌گه‌زی مێینه ناویه‌تی به‌ڵام هێشتا له به‌ده‌ستهێنانی كۆمه‌ڵێك مافی بنه‌ڕه‌تیدا ژنانی سعودیه كۆت و به‌ندیان له‌سه‌ره و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافانه په‌یوه‌سته به ره‌زامه‌ندی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر.
ئه‌وانه‌ش بریتین له ده‌رهێنانی پاسپۆرت و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و كردنه‌وه‌ی ئه‌ژماری بانكی و ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی بازرگانی و ئازادبوون له زیندان دوای ته‌واوبوونی حوكمی زیندانیی.
سعودیه و مافه‌كانی ژنان
سعودیه: بۆ یه‌كه‌مجار رێگه به ژنان ده‌درێت ئاماده‌ی بینینی یارییه‌كانی تۆپی پێ بن
ته‌نها ڕێگه به‌ژنانی سه‌روو ته‌مه‌نی 18 ساڵ ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ری یارییه‌كان بن
ژنان ته‌نها له سێ یاریگا ده‌توانن بینه‌ری یارییه‌كانی تۆپی پێ بن
پێش چه‌ند ڕۆژێك سعودیه پاڵه‌وانێتی یاری سكواشی ڕێكخست
ساڵی ڕابردوو له جه‌ده پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی كچانی زانكۆكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌رێوه‌چوو
ساڵی ڕابردوو حكومه‌تی ریاز مافی ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفیری به ژنان به‌خشی
رێگه‌درا به ژنان به‌شداری ئاهه‌نگه‌كانی ڕۆژی نیشتمانی سعودیه بكه‌ن
پاش 30 ساڵ بڕیاردرا سینه‌ما له سعودیه بكرێـته‌وه
پێدانی ئازادی به ژنان له چوارچێوه‌ی پرۆژه چاكسازییه‌كه‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لماندایه
ژنانی سعودیه له به‌ده‌ستهێنانی كۆمه‌ڵێك مافی بنه‌ڕه‌تیدا كۆت و به‌ندیان له‌سه‌ره
ژنانی سعودیه ناتوانن به بێ ڕه‌زامه‌ندی پیا و پاسپۆرت ده‌ربهێنن
ژنانی سعودیه به‌بێ ره‌زامه‌ندی پیاو ناتوانن هاوسه‌رگیری بكه‌ن
ژنانی سعودیه ناتوانن ئه‌ژماری بانكی بكه‌نه‌وه
خوێندراوەتەوە1065