هەمەڕەنگ

ئەمریكا: ژنێك یادی 112 ساڵەی لەدایكبوونی دەكاتەوە

ژنێك لەویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمەریكا كە مەزەندە دەكرێت یەكێك بێت لە ژنە بەتەمەنەكانی جیهان، یادی 122 ساڵەی لەدایكبونی كردەوە.

ژنەكە ناوی ئیزابێل كاستانۆیە‌و لە رۆژی 11ی كانونی دوەمی ساڵی 1906 لەدایكبوە. ئەو بە رەگەز خەڵكی كۆلۆمبیایە‌و لە وڵاتەكەی خۆی خاوەنی كارگەیەكی دەرمانی پزیشكی بوە. ئیزابێل لەتەمەنی 41 ساڵی هاوسەرگیری كردوەو كوڕێكی هەیە. 

دوای ئەوەی هاوسەرەكەی دەڕفێنرێت‌و دیارنامێَنێت، ئیزابێل دەچێتە ئەمریكا‌و لە ویلایەتەكانی واشنتۆن، نیوجەرزی، نیویۆرك ژیاوە پێش ئەوەی لەكەناراوەكانی مەیامی جێگیرببێت.

لە جەژنی لەدایكبونیدا، فیلیپ لێڤینی سەرۆكی پێشوی شارەوانی كەناراوەكانی مەیامی ‌و كوڕەكەی ‌و ئەو ژنەی خزمەتی دەكات ئامادەبون. ئێزابێل بەزمانی ئیسپانی خۆشحاڵی خۆی بەبۆنەی 112 لەدایكبونیەوە دەربڕی، ئیتر نازانرێت ئایا فێری زمانی ئینگلیزی بوە یان نا ؟


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە963