ئاگرین دڵشاد یەكەم كلیپی بڵاودەكاتەوە
گۆرانیبێژی لاو ئاگرین دڵشاد یەكەم كلیپی خۆی بڵاودەكاتەوە.
ئاگرین دڵشاد لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی بەسە دڵم بڵاودەكاتەوە كە لەتێكستی هێمن حامید و میلۆدی خۆیەتی، كاری میوزیكی گۆرانییەكەش لەلایەن دیار دلاوەرەوە ئەنجامدراوە، كلیپی گۆرانییەكەش لە كوردستان وێنەگیراوە و شۆڕشڤان سدیق كاری دەرهێنانی بۆ كردووە.
خوێندراوەتەوە745