روسیا: له شاری كیرۆڤسك فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی په‌یكه‌رسازی سه‌هۆڵ به‌ڕێوه‌چوو
روسیا: گروپێكی میوزیكی نه‌رویجی به ئامێری له سه‌هۆڵ دروستكراو میوزیك ده‌ژه‌نن
له وه‌رزی زستاندا پله‌كانی گه‌رما له باكوری روسیا زۆر داده‌به‌زن، خه‌ڵكی شاری كیرۆڤسك له‌م ناوچه‌یه بۆ راكێشانی سه‌رنجی گه‌شتیارانی ناوخۆ و جیهان ساڵانه فێستیڤاڵی په‌یكه‌رسازی له به‌فر و سه‌هۆڵ رێكده‌خه‌ن، له فێستیڤاڵی ئه‌مساڵدا گروپێكی میوزیكی نه‌رویجی به‌شداربوون و به ئامێری له سه‌هۆڵ داتاشراو كۆنسێرتێكیان پێشكه‌ش كرد.
ئێره یاریگای تۆپی پێی شاری كیرۆڤسكه له باكوری روسیا، ساڵانه له‌م ناوچه‌یه به‌هۆی نزمی پله‌كانی گه‌رماوه فێستیڤاڵی په‌یكه‌سازی له به‌فر و سه‌هۆڵ سازده‌كرێت..
ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانی تر گروپێكی میوزیكی نه‌رویجی به‌شداربوون و له ئامێری میوزیكی له سه‌هۆڵ داتاشراو میوزیكیان ژه‌نی.
تێری ئیسۆنگست میوزیسیانێكی به‌ناوبانگی نه‌رویجه ماوه‌ی 20 ساڵ ئه‌زمونی كاركردنی له‌م جۆره میوزیكه هه‌یه و حه‌وت ئه‌لبومی میوزیكیشی بڵاوكردوه‌ته‌وه..
به‌هۆی نزمی پله‌كانی گه‌رماوه له باكوری روسیا له وه‌رزی زستاندا به‌فر و سه‌هۆڵ به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له ناوچه‌كه‌دا به‌كارده‌هێنرێت بۆ دروستكردنی په‌یكه‌ر و كاری هونه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی گه‌شتیارانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه رابكێشێت و به‌رای رێكخه‌رانی فێستیڤاڵه‌كه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆر له گه‌شتیاران ئه‌مساڵ سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كردووه.
خوێندراوەتەوە685