ئیسپانیا: زیندانییەك لە پاش مردن زیندوو دەبێتەوە
زیندانیكراوێكی ئیسپانی، پاش راپۆرتی پزیشكیی سەبارەت بەمردنی و ئامادەكاریی بۆ توێكاریی جەستەی، زیندوو دەبێتەوە و ئێستا لە ژێر چاودێریی پزیشكیدایە.
بەگوێرەی هەواڵێكی بی بی سی، زیندانییەكی ئیسپانی دەگەڕێتەوە بۆ ژیان، دوای ئەوەی سێ پزیشك پشكنینی بۆ دەكەن و لە راپۆرتدا واژۆ لەسەر مردنەكەی دەكەن و دواتریش دەخرێتە بەفرگرەی مردوانەوە.
ناوی ئەو زیندانییەی كە لە پاش مردنی بۆ ماوەیەك، گەڕایەوە بۆ ژیان، گۆنزالۆ مۆنتۆیایە و لە گرتووخانەی هەرێمی ئەستۆریاس زیندانیكراو بووە، دوای چەند كاتژمێرێك بەسەر مردنەكەیەدا و لە كاتی ئامادەكاریی بۆ توێكاریكردنی جەستەی، گیانی بەبەردا هاتوەتەوە.
میدیاكانی ئیسپانیا ئاماژەیان بەوە داوە، زیندانیكراوەكە ئێستا لە نەخۆشخانەیە و لەژێر چاودێریی پزیشكیدایە، پزیشكەكان وتویانە: ئەو حاڵەتەی بەسەر گۆنزالۆدا هاتوە، پێی دەوترێت بورانەوەی دارینە و كەسی تووشبوو وەكو مردووی لێدێت.
خوێندراوەتەوە5019