ئه‌مریكا: كتێبێك له‌باره‌ی تره‌مپه‌وه مشتومڕی لێكهوتهوه
تره‌مپ: كتێبه‌كه پڕه له درۆ و شێواندن و سه‌رچاوه‌ی ناڕاست
ئه‌مڕۆ خه‌ڵك له كتێبخانه‌كانی واشنتۆنی پایته‌خت ریزیان به‌ست به‌مه‌به‌ستی كڕینی كتێبێك نوێ به‌ناوی "ئاگر و توڕه‌ییه له‌ناو ماڵه سپییه‌كه‌ی تره‌مپدا".
ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نوس مایكل وۆڵف نوسراوه و باسی ساڵێك ته‌مه‌نی تره‌مپ ده‌كات وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كتێبه‌كه مشتومڕی زۆری دروستكردوه، چونكه وێنه‌یه‌كی خراپی تره‌مپ نیشان ده‌دات و وه‌كو پیاوێكی ناڕێك باسی ده‌كات كه هه‌رگیز نه‌یویستوه به‌راستی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی بباته‌وه.
له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، كتێبه‌كه پڕه له درۆ و شێواندن و سه‌رچاوه‌ی ناڕاست.
كاتی سكوت - خوێنه‌رێكی ئه‌مریكی، وتی؛ پێموایه زۆر كه‌س بایه‌خی پێده‌ده‌ن، چونكه كتێبه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ده‌رچوو، هه‌روه‌ها پێموایه له‌م رۆژگارانه‌دا ئاستی كاردانه‌وه زۆر خێرایه، بۆیه پێموایه له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره شتێكی تایبه‌ته، هه‌موان باس له‌وه ده‌كه‌ن..
خوێندراوەتەوە733