ژنێكی به‌ته‌مه‌ن به ڕێككه‌وت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ناوبانگ په‌یداده‌كات
ژنێكی به‌ته‌مه‌ن له گوندێكی خۆرئاوای توركیا له ماوه‌یه‌كی كه‌م و به ڕێككه‌وت وه‌ك شێفێكی لێهاتوو ناوبانگێكی زۆر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان په‌یدا ده‌كات.
ئه‌و ژنه به هاوكاری كوڕه كه‌مئه‌ندامه‌كه‌ی، له ماڵه‌وه خواردنی ژه‌مه‌كان ئاماده ده‌كه‌ن و دواتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاویده‌كه‌نه‌وه، به‌وه‌ش هه‌وادارێكی زۆریان بۆخۆیان په‌یداكردووه و پێگه‌ی گۆگڵیش وه‌ك ژنێكی لێهاتوو به‌جیهانی ده‌ناسێنێت.
ژنه جوتیارێكی هه‌ژار له گوندێكی خورئاوای توركیا به ڕێككه‌وت ناوبانگێكی زۆر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان په‌یدا ده‌كات.
ئه‌و ژنه سانیه كاراتاشی ته‌مه‌ن 76 ساڵه و ماوه‌ی 20 ساڵه هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه، كوڕه‌كه‌شی قاچێكی بڕاوه‌ته‌وه، خۆشی نه‌شته‌رگه‌ری دڵی بۆ كراوه.
سانی كاراتشی بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانی خۆی و سوله‌یمانی كوڕی، هه‌وڵی دابینكردنی ئیشێك ده‌دات، به‌ڵام به‌هۆی زۆری ته‌مه‌نه‌كه‌یه‌وه هه‌وڵه‌كانی بێسوود ده‌بن.
چیرۆكی ناساندنی ئه‌و ژنه جوتیاره له‌وێوه ده‌ستپێده‌كات كاتێك له‌ماڵه‌وه رۆژانه خه‌ریكی ئاماده‌كردنی خواردن ده‌بێت، سوله‌یمان به‌خۆی و مۆبایله‌كه‌یه‌وه دوای ده‌كه‌وێت و بۆ خۆشی وێنه‌ی ده‌گرێت، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا سانیه لێی هه‌ڵدێت، به‌ڵام دواتر ڕازی ده‌بێت كوڕه‌كه‌ی وێنه‌ی بگرێت.
سوله‌یمان هه‌موو پارچه ڤیدیۆكانی دایكی له كه‌ناڵێكی تایبه‌ت له یوتیوب به‌ناوی (خواردنه‌كانی دایه سانیه) بڵاوده‌كاته‌وه، پاش ماوه‌یه‌ك كاردانه‌وه‌كان بۆ گرته ڤیدیۆكانی دایكی سه‌رنجڕاكێش ده‌بن، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایلێده‌كات ڤیدیۆی زیاتر بڵاوبكاته‌وه.
سوله‌یمان ده‌ڵێت: هه‌میشه به‌كامێراكه‌مه‌وه دایكم بێزار ده‌كرد و دواتر پارچه ڤیدیۆكانم بۆخۆشی بڵاوده‌كرده‌وه، هیچ كاممان بۆ ناوبانگ ئه‌و كاره‌مان نه‌كرد، به‌ڵام دواتر پێشوازی باش له ئیشه‌كانی دایكم َكرا، ئه‌و وه‌ك شێفێكی ڕاسته‌قین ه‌و منیش وه‌ك كوڕێكی گوێڕایه‌ڵ ناسێنراین.
سانیه ده‌ڵێت: من حه‌زم له ئاماده‌كردنی خواردنی جۆراو هه‌یه، سه‌ره‌تا نه‌مده‌زانی كوڕه‌كه‌م ڤیدیۆكان بڵاوده‌كاته‌وه، هه‌ربۆیه گرنگیم پێنه‌ده‌دا، به‌ڵام دواتر زانیم بوومه‌ته شێفێكی به‌ناوبانگ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
سانیه ئێستا به‌هاوكاری كوڕه‌كه‌ی ئیشه‌كه‌یان فراوان كردووه و زوو زووش ده‌بنه میوانی پرۆگرامه ته‌له‌فزیۆنیه‌كان و خه‌ڵكیش پۆل پۆل له دووره‌وه بۆ وێنه‌گرتن دێنه ماڵه‌كه‌ی و خواردنه به‌تامه‌كانی تاقیده‌كه‌نه‌وه.
ئێستا سانیه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چه‌ند كه‌ناڵێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، له‌یوتیوب هه‌زار و 400 ڤیدیۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه، زیاتر له 39 ملیۆن و 479 هه‌زار و 713 جار ڤیدیۆكانی بینراون، له فه‌یسبوكیش زیاتر له 100 هه‌زار لایك و له ئینستاگرامیش زیاتر له 104 هه‌زار هه‌واداری هه‌یه.
سانیه كاراتاشی له سیمپۆزیۆمی ژن و ته‌كنه‌لۆژیدا كه ماڵپه‌ڕێكی به‌ناوبانگی گۆگڵه وه‌ك ژنێكی كارامه‌و ده‌ست ڕه‌نگین ناسێنراوه.
خوێندراوەتەوە6046