ڤیدیۆ.. رووداوێكی مه‌ترسیدار گه‌ر وریا نه‌بن ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر ئێوه‌شدا بێت
کامێرای چاودێری ناو به‌رزكه‌ره‌وه(مەسعەد) رووداوێکی دڵتەزێنی خانمێکی چینی تۆماردەکات.
لەشاری شانگهای چین دوو خانم به‌ده‌م قسه‌كه‌كردنه‌وه چاوەڕێدەکەن دەرگای به‌رزكه‌ره‌وه‌كه بکرێتەوە و بچنە ناوی.
وەک لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دیارە، خانمی یەکەم کە سەرقاڵی مۆبایلەکەیەتی و کاتێک دەچێتە ناو به‌رزكه‌ره‌وه‌كه‌وه دەستبەجێ دەکەوێت و قاچێکی لە دەرەوە دەبێت.
لێرەدا خانمەکە هەوڵدەدات قاچی بێنێتە ژوورەوە، بەڵام بەخێراییەکی زۆر دەرگای به‌رزكه‌ره‌وه‌كه دادەخرێت و ٣ نهۆم بەرزدەبێتەوە.
بەپێی راپۆرتە هەواڵییەکانی چین کاتێک دەرگای به‌رزكه‌ره‌وه‌كه دادەخرێت، قاچی ژنەکە بەهۆی ئەوەی گیربووە تا سەر ئەژنۆی ئەبڕێت بەمەش دیمەنی ئەم رووداوە بۆتە جێی ترس لەدڵی هاوڵاتییان.
خوێندراوەتەوە16885