بەڤیدیۆ...دوو خۆشەویست لەژێر ئاودا هاوسەرگیری ئەنجامدەدەن
كچ و كوڕێكی مەلەوان ڕێگایەكی جیاواز بۆ چونە نێو كەژاوەی هاوسەرگیری دەگرنە بەرو لەژێر قوڵای ئاوی دەریادا هاوسەرگیری ئەنجام دەدەن.
تۆماس مۆلد دوای چوار ساڵ لە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ساندرا هاید، بڕیار دەدات بەشێوەیەكی جیاواز هاوسەرگیری بكات، بۆ ئەمەش قوڵای دەریای نزیك كەناراوەكانی ویلایەتی فلۆریدا هەڵدەبژێرێت و لەناو ئاودا هاوسەرگیرییەكەیان ئەنجام دەدەن.
تۆماس كە ڕاهێنەری مەلەوانییە لە قوڵایی دەریادا، ساڵی 2013 لە كاتی ئەنجامدانی ڕاهێنانەكان بە كۆمەڵێك فێرخواز ساندرای ناسیوە كە یەكێك بووە لەو كەسانە، دواتریش پەیوەندی خۆشەویستی لەنێوانیاندا دروست بووە.
ئەو دووگەنجە وێنەی هاوسەرگیری و گرتەی ساتی پێكهێنانی ژیانە نوێكەیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردۆتەوە و بینەریان زۆریان بۆ خۆیان كۆكردۆتەوە.
ئاهەنگەكە بە جلی بوك و زاواوە لە قوڵای دەریا ئەنجامدراوە و بڕیاریشیانداوە بۆ بەسەربردنی مانگی هەنگوینی سەردانی ئینگلتەرا بكەن.
خوێندراوەتەوە2106