هەمەڕەنگ

شاباز زەمانی كلیپی دەستت بێنە بڵاودەكاتەوە

هونەرمەندی لاو شاباز زەمانی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2018، كلیپێكی نوێ بۆ یەكێك لە گۆرانییەكانی بڵاودەكاتەوە.

شاباز زەمانی لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە كلیپی گۆرانی دەستت بێنە بڵاودەكاتەوە، كە لە تێكستی خۆیەتی و میلۆدی موحەرەم ئەحامتییە، كاری میوزیكی گۆرانییەكەش لەلایەن شوان ئەكرەمەوە ئەنجامدراوە.

كلیپی گۆرانییەكە ماوەیەك پێش ئێستا لە كوردستان وێنەگیراوە و ئارام سەردار كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە، بەڵام ئەو هونەرمەندە بڵاوكردنەوەی بۆ ماوەیەك دواخست.

زەمانی لە پەیامێكیدا پیرۆزبایی ساڵی نوێی لە هەوادارانی كردووە و ئەو كلیپە نوێیەی وەك دیارییەك پێشكەشی كردوون و هیوای خواستووە ئەمساڵ، پڕ خێر و خۆشیبێت بۆ هەمووان.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1443