حەمید عوسمان كلیپی ساڵی نوێ بڵاودەكاتەوە
هونەرمەندی لاو حەمید عوسمان كلیپێكی نوێ بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە بڵاودەكاتەوە.
حەمید عوسمان لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی ساڵی نوێ بڵاودەكاتەوە كەلەتێكستی حەمە سەعید ئیبراهیم میلۆدی و دابەشكردنی ئاریۆسە و باس لە بۆنەكانی ساڵی نوێی و یادی لەدایكبوون دەكات.
كلیپی گۆرانییەكە لە كوردستان وێنەگیراوە و ئارام سەردار كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.
حەمید عوسمان جیاواز لەكارەكانی ڕابردووی ئەم گۆرانییەی بە چەند زمانێكی جیاواز تۆمار كردووە، بەجۆرێك بەشی سەرەكی گۆرانییەكە بە زمانی كوردییە و دوو كۆپلەشی بەزمانەكانی فارسی و عەرەبی تێدایە.
ئەو هونەرمەندە لە پەیامێكیدا بەرهەمەكەی پێشكەشی هەوادارانی كردووە و هیوای خواستووە كە جێگای ڕەزامەندییان بێت.
خوێندراوەتەوە1451