دیزاینه‌ری كه‌سایه‌تی تۆم و جیری كۆچی دواییكرد
دیزاینه‌ر و وێنه‌كێشی به‌ناوبانگی جیهانی بۆب گیفینز كه وێنه‌ی دیارترین كه‌سایه‌تییه كارتۆنیه‌كانی جیهانی كێشیاوه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی دوای كرد.
بۆب گیفینز كه دیزاینه‌ر و وێنه‌كێشی به‌ناوبانگترین كه‌سایه‌تییه كارتۆنییه‌كانی جیهانه له نێوانیاندا تۆم و جیری، له ته‌مه‌نی 99 ساڵیدا به‌هۆی كێشه ته‌ندروستییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌وه ڕۆژی 14 ئه‌م مانگه له ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا كۆچی دوایی كردووه، به‌ڵام له دوێنێوه میدیاكانی جیهان هه‌واڵی مردنه‌كه‌یان بڵاوكردۆته‌وه.
گیفینز ساڵی 1918 له ئه‌مریكا له دایكبووه و ساڵی 1937 دوای ته‌واو كردنی قۆناغی ئاماده‌یی له كۆمپانیای واڵت دیزنی ده‌ستی به كاركردن كردووه، له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا، بۆته سه‌رباز و دوای ته‌واو كردنی جه‌نگه‌كه‌ش ده‌ستی به كێشانی وێنه‌ی كه‌سایه‌تییه كارتۆنییه‌كان كردۆته‌وه و بۆ ماوه‌ی 60 ساڵ له‌و كاره به‌رده‌وام بووه.
دیارترین ئه‌و كه‌سایه‌تییه كارتۆنیانه‌ی ئه‌و دیزاینه وێنه‌ی كێشاون بریتین له تۆم و جیری، دۆناڵدی قاز، سنۆو وایت، پاپای، بانی كه‌روێشك و چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیكه.
خوێندراوەتەوە2920