كه‌مال محه‌مه‌د هه‌واڵی تێكچونی باری ته‌ندروستی ڕه‌تده‌كاته‌وه
هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد كه‌ماڵ محه‌مه‌د له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كیدا هه‌واڵی تێكچونی باری ته‌ندروستی ڕه‌تده‌كاته‌وه و ئاشكراشی ده‌كات بۆ شه‌وی سه‌ری ساڵ هیچ ئاهه‌نگێك ئه‌نجام نادات.
كه‌مال محه‌مه‌د له‌ڕێی په‌یجه تایبه‌ته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بلاَوده‌كاته‌وه باس له‌وه ده‌كات كه ته‌ندروستی زۆر باشه و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له تێكچونی باری ته‌ندروستی ده‌كه‌ن دووره له ڕاستییه‌وه.
ئه‌و ڕونكردنه‌وه‌یه به‌هۆی وێنه‌یه‌كه‌ویه كه چه‌ند ڕۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه تێیدا كه‌سێك ده‌رده‌كه‌وێت كه له نه‌خۆشخانه كه‌وتووه، باس له‌وه كراوه كه ئه‌و وێنه‌ی كه‌مال محه‌مه‌ده و باری ته‌ندروستی زۆر ناجێگیره.
له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا كه‌مال محه‌مه‌د وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه ده‌داته‌وه كه‌پرسیاری ئاهه‌نگی شه‌وی ساڵی نوێیان لێكردووه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه نه له كوردستان و نه ده‌ره‌وه‌ی كوردستان هیچ ئاهه‌نگێك ئه‌نجام نادات.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده هۆكاری ئه‌نجامنه‌دانی ئاهه‌نگی ساڵی نوێ ده‌گێڕێته‌وه بۆ خراپی گوزه‌رانی خه‌ڵك و نه‌گونجاوی بارودۆخی كوردستان، هیواش ده‌خوازێت دۆخه‌كه ئاسایی بێته‌وه تا له سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان ئاهه‌نگ سازبكات.
خوێندراوەتەوە2956