ماردین: له رێوره‌سمێكی تایبه‌تدا سێ گوێدرێژ خانه‌نشینكران
ماردین: له رێوره‌سمه‌كه‌دا سه‌وزه و شوتی پێشكه‌ش به گوێدرێژه‌كان كرا
دوور له روداوه سیاسیه‌كان, له شارۆچكه‌ی ئارتوكڵۆی ماردینی باكوری كوردستان له رێوره‌سمێكی تایبه‌تدا سێ گوێدرێژ خانه‌نشینكران.
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی ئارتوكڵۆ ده‌ڵێت: رێوره‌سمی خانه‌نشینی ئه‌و گوێدرێژانه به بۆنه‌ی ته‌واوبونی ئه‌ركه‌كانیان بوو كه ساڵانێكی زۆر له كۆڵانه‌كانی شارۆچكه‌كه رێگای هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی نه‌بوو, خۆڵ و خاشاكی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌یان كۆكردوه‌ته‌وه.
ئه‌مه دیمه‌نی رێوره‌سمی خانه‌نشینی چه‌ند گوێدرێژێكه له شارۆچكه‌ی ئارتوكڵۆی پارێزگای ماردینی باكوری كوردستان.
رێوره‌سمی خانه‌نشینی ئه‌و گوێدرێژانه به بۆنه‌ی ته‌واوبونی ئه‌ركه‌كانیان بوو كه ساڵانێكی زۆر له كۆڵانه ته‌نگه‌به‌ره‌كاندا, خۆڵ و خاشاكی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌یان ده‌گوازته‌وه كه زه‌حمه‌ته به ئۆتۆمبیل كۆبكرێته‌وه..
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی ناوچه‌كه له دوای خانه‌نشینكردنیان ئه‌و گوێدرێژانه ده‌گوازرێنه‌وه شوێنێكی تایبه‌ت و تا كۆتایی ته‌مه‌نیان خزمه‌ت ده‌كرێن...
قه‌دری تۆپارڵی- به‌ڕێوه‌به‌ری خاوێنكردنه‌وه له شاره‌وانی ئارتوكڵۆ، وتی؛ له به‌رئه‌وه‌ی به‌شێك له گه‌ره‌كان كۆنه‌و رێگای هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی نیه, قادرمه‌ی نیه به ناچاری به گوێدرێژ خزمه‌تگوزاری پاكردنه‌وه ده‌كه‌ن.
هه‌ریه‌ك له‌و گوێدرێژانه هه‌شت بۆ نۆ ساڵ خزمه‌ت ده‌كه‌ن به پێی ته‌ندروستی و لێهاتویان ژماره‌یان 40 دانه‌یه‌و شوێنێكی تایبه‌تمان هه‌یه ئه‌وانه‌ی دوای 8 بۆ 9 ساڵ به‌كه‌ڵكی خزمه‌تكردن نایه‌ن و له‌وێ به‌خێو ده‌كرێن.
هه‌رسێ چوار ساڵ جارێك ئێمه مه‌راسیمێك رێكده‌خه‌ین بۆ خانه‌نشینكردنیان و له‌مه‌ودا كار ناكه‌ن و پێداویستیه‌كانیان دابین ده‌كه‌ین تا ده‌مرن.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا میوزیكی كلاسیكی لێدرا, هاوكات له سه‌ر سینی سه‌وزه و شوتی پێشكه‌ش به گوێدرێژه‌كان كرا..
ئه‌و سێ گوێدرێژه له كاتێكدا خانه‌نشینكران كه ماوه‌ی هه‌شت بۆ نۆ ساڵ له شارۆچكه‌كه به هه‌ڵگرتنی خۆڵ و خاشاك خزمه‌تیانكردوه و ئێستا شاره‌وانی شارۆچكه‌كه 40 گوێدرێژی دیكه‌ی هه‌یه و تیمێكی پسپۆریش له شاره‌وانی ئارتوكڵۆ بڕیاری خانه‌نشینكردنی گوێدرێژه‌كان ده‌دات.
خوێندراوەتەوە2167