هەمەڕەنگ

ئەیاد محەمەد گۆرانییەكی ئایینی بە سێ زمان بڵاودەكاتەوە

گۆرانیبێژی لاو ئەیاد محەمەد كلیپی گۆرانییەكی ئاینی بڵاودەكاتەوە كە بە سێ زمانی جیاواز تۆماری كردووە.

ئەیاد محەمەد لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی قبل مجیئك بڵاودەكاتەوە كە بۆ یادی مانگی مەولود بە زمانەكانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی تۆماری كردبووە.

گۆرانییەكە لە تێكستی كاك شێخە كە بە كوردی نوسیوێتی و شێركۆ مەحمود وەریگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی و سەلام خۆشناویش بۆ زمانی ئینگلیزی، میلۆدی گۆرانییەكەش ئەیاد محەمەد خۆی دایناوە و ئالان سابیر كاری دابەشكردنی میوزیكی بۆ كردووە.

كلیپی گۆرانییەكە لە توركیا وێنەگیراوە و زەید زەین كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە، ئەو هونەرمەندەش لە پەیامێكیدا هیوای خواستووە بەرهەمەكەی بەدڵی هەمووان بێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1740