دانیمارك: پێشبڕكێی سانتاكلوزه‌كان بۆ هه‌ژاران
جه‌ژنی كریسمس و ساڵی نوێ له وڵاتانی ئه‌وروپا بایه‌خی زۆری پێده‌درێت، له شارۆچكه‌یه‌كی نزیك له كۆپنهاگنی پایته‌ختی دانیمارك سه‌دان كه‌س به به‌رگی سانتاكلوزه‌وه به‌شداری پێشبڕكێیه‌كیان كرد بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی ناتوانن پێدوایستییه‌كانی كریسمس ئاماده‌بكه‌ن..
سه‌دان كه‌س له شارۆچكه‌ی نێستڤێدی نزیك كۆپنهاگنی پایته‌ختی دانیمارك به‌رگی سانتاكلوز ( بابا نوئێل) یان پۆشیوه و به‌شداری پێشبڕكێیه‌كی راكردن ده‌كه‌ن.
پێشبڕكێكه چالاكییه‌كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره بۆ ئه‌و خێزانه هه‌ژارانه‌ی ناتوانن پێدوایستییه‌كانی جه‌ژنی كریسمس ئاماده بكه‌ن:
له‌م پێشبڕكێیه‌دا كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌یه‌كی خێرخوازییه‌وه رێكخراوه پاره بۆ زیاتر له 500 خێزان كۆده‌كرێته‌وه و به‌شێك له پاره‌ش بۆ كڕینی خۆراك و دیاری بۆ منداڵان ته‌رخانده‌كرێت.
لێدوان كارستن راسمۆسن - سه‌رۆكی شاره‌وانی نێستڤێد، وتی؛ سه‌رانجڕاكێشه... كه‌شوهه‌واش خۆشه و هه‌موو سانتاكلوزه‌كانیش زۆر زۆر دڵخۆشت كه به چوارده‌وری نێستڤێدا رابكه‌ن زۆر سه‌رنجڕاكێشه
كلۆز دریست - سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازی، وتی: زۆر قورسه خێزانێك هه‌بێت و نه‌توانێت وه‌كو تۆ جه‌ژنی له‌دایكبون بگێڕێت، لێره له دانیمارك خه‌ڵكانێكی زۆر هه‌ن كێشه‌یان هه‌یه و ناتوانن جه‌ژنی له‌دایكبون بگێڕن و دیاری بۆ منداڵه‌كانیان بكڕن، له‌به‌رئه‌وه ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌وه نه‌هێڵین..
ئانیت ئه‌ریكسن- به‌شداربووی پێشبڕكێكه، وتی؛ من زۆر دڵخۆشم ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له منداڵان سودی لێببینن، كه هیچیان نییه بۆ كریسمس.
كامیلا پیدرسۆن - دانیشتوی شارۆچكه‌كه، وتی؛ به‌لای منه‌وه ئه‌مه كریسمسه، چونه هاوكارییه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌س ده‌توانێت ئاهه‌نگی كریسمس بگێڕێت.
جه‌ژنی سه‌ری ساڵی نوێ و له دایكبونی حه‌زره‌تی مه‌سیح له وڵاتانی ئه‌وروپا بایه‌خێكی زۆری هه‌یه و گرنگی زۆری پێده‌درێت و مانگێك پێش ده‌ستپێكردنی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پێشوازیكردن له‌و جه‌ژنه ده‌ستپێده‌كات.
خوێندراوەتەوە783