هەمەڕەنگ

عەلی حاتم عێراقی كۆچی دوایی كرد

بەرەبەیانی ڕۆژی یەكشەممە گۆرانیبێژی لاوی عێراقی عەلی حاتم عێراقی بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

عەلی عێراقی كە برای هونەرمەندی ناسراو حاتم عێراقییە، دوای ماوەیەك لە توشبوونی بە نەخۆشی گورچیلە و لەكار كەوتنی گورچیلەكانییەوە، لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی بەغدادی پایتەخت لە تەمەنی 30 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

ئەو گۆرانیبێژە ناوی تەواوی عەلی عەباس فەراوییەو ساڵی 1988 لە بەغداد لەدایكبووە و ماوەی چەند ساڵێكە دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە بۆ ئەوەی ناوبانگێكی زیاتر پەیدا بكات، ناوی حاتمی برای لەگەڵ ناوەكەیدا بەكارهێناوە، ئەمەش وایكردبوو زۆر كەس وابزنن ئەو كوڕی حاتم عێراقییە.

عەلی عێراقی لەماوەی چەند ساڵی كاركردنیدا چەندین گۆرانی تۆمار كردووە و چەند ڤیدیۆ كلیپێكیشی بڵاوكردۆتەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە60708