هەمەڕەنگ

نەوید زەردی بەرهەمێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

هونەرمەندی لاو نەوید زەردی گۆرانییەكی نوێ بڵاودەكاتەوە كە تایبەتە بە یادی لەدایكبوون.

نەوید زەردی لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە گۆرانی پیرۆزە بڵاودەكاتەوە كە لەتێكست و میلۆدی خۆیەتی و كاری دابەشكردنی میوزیكی بەرهەمەكەش لەلایەن مەجید كازمییەوە ئەنجامدراوە.

گۆرانییەكە بە بەكارهێنانی چەند فۆتۆیەكی تایبەت بە یادی لەدایكبوون هاوشێوەی كلیپێكی لێكراوە، فۆتۆكانیش لەلایەن ڕهێڵەوە گیراوە هەر ئەویش كاری دەرهێنانی بەرهەمەكەی ئەنجامداوە كە لە چەند ڕۆژێكی كەمی بڵاوكردنەوەیدا هەزاران بینەری هەبووە.

نەوید زەردی هونەرمەندێكی لاوی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و ماوەی چەند ساڵێكە دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە و خاوەنی سێ ئەلبوم و چەند كلیپێكە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە5143