ئه‌ڵمانیا: له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا گوندێك فرۆشرا
له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا و له زیادكردنێكی ئاشكرادا له نزیك به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا گوندێك به 140 هه‌زار یۆرۆ فرۆشرا.
ئه‌و گونده‌ی كه له زیادكردنه ئاشكراكه‌دا فرۆشرا ناوی ئه‌لفینه و ده‌كه‌وێته ناو دارستانه‌كانی باشوری به‌رلینی پایته‌خته‌وه، روبه‌ری گونده‌كه 16 هه‌زار مه‌ترچوارگۆشه‌یه و رێگایه‌كی بازنه‌یی و نۆ خانوی نیشته‌جێبون و 10 شوێنی پاركینی ئۆتۆمبیلی تێدایه.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه له زیادكردنه ئاشكراكه‌دا گونده‌كه‌ی كڕیوه، به ته‌له‌فۆن به‌شداری له زیادكردنه ئاشكراكه‌دا كردوه‌و هیچ كه‌سێك ركابه‌رێتی نه‌كردووه.
ماتیاس كه‌ناكه یه‌كێك له ئه‌ندامانی خانه‌ی زیادكردنه ئاشكراكانی كار هاوزن رایگه‌یاند، خانوه‌كانی ناو گونده فرۆشراوه‌كه راخراون، به‌ڵام به‌هۆی شێی كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه‌وه هه‌ندێك زیانیان به‌ركه‌وتوه.
گونده فرۆشراوه‌كه له‌سه‌رده‌می كۆماری ئه‌ڵمانیای دیموكراتی پێشودا موڵكی كارگه‌یه‌كی خه‌ڵوزی به‌ردین بوه و دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا كارگه‌كه داخراوه.
خوێندراوەتەوە6532