میسر: شوێنه‌وارناسه‌كان دوو گۆڕی نوێیان له شاری ئه‌قسه‌ر دۆزییه‌وه
میسر: له‌ناو گۆڕه‌كاندا ته‌رمی مۆمیاكراو دۆزراونه‌ته‌وه
له شارێكی باشووری میسر شوێنه‌وارناسان دوو گۆڕیان دۆزییه‌وه كه مێژوه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می خێزانی هه‌ژده‌یه‌می فیرعه‌ونه‌كان كه به‌ر له سێ هه‌زار و 500 ساڵ حوكمی میسریان كردوه..
شاری ئه‌قسه‌ر له باشوری میسر.. شوێنه‌وارناسه‌كان دو گۆڕی نوێیان دۆزییه‌وه كه مێژوه‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاخه كۆنه‌كان..
ته‌رمه مۆمیاكراوه‌كان دیارترین روخساری شوێنه‌واره دێرینه‌كانی میسرن، له‌و دو گۆڕه‌ی نوێیه‌ی كه شوێنه‌وارناسه‌كان دۆزیویانه‌ته‌وه، جگه له ته‌رمه مۆمیاكراوه‌كان، چه‌ندین پارچه ده‌مامك و داره‌مه‌یتی ته‌ختینه و كه‌شتی قوڕین هه‌ن.
به‌پێی قسه‌ی وه‌زاره‌تی شوێنه‌واری میسر، یه‌كێك له‌و دو گۆڕه‌ی كه دۆزراوه‌ته‌وه پێنج ده‌روازه‌ی هه‌یه كه ده‌چنه‌وه سه‌ر هۆڵێكی ئه‌ندازه‌یی، گۆڕه‌كه‌ی تریش پێكدێت له چاڵێكی شه‌ش مه‌تری كه ده‌چێته‌وه سه‌ر چوار ژور له لاته‌نیشته‌كانیه‌وه.
به‌پێی ئه‌و نه‌خشه به‌ردینانه‌ی كه دۆزراونه‌ته‌وه، مێژوی ئه‌م دو گۆڕه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خێزانی هه‌ژده‌هه‌مینی زنجیره‌ی فیرعه‌ونه‌كان كه به‌ر له 3500 ساڵی حوكمی میسریان كردوه.
خالید عه‌نانی- وه‌زیری شوێنه‌واری میسر، وتی؛ دو روداوی شوێنه‌واریمان هه‌یه، یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه كاتژمێر 11ی به‌یانی راگه‌یه‌ندرا كه بریتییه له دۆزینه‌وه‌ی دو گۆڕی تایبه‌ت له شانشینه نوێیه‌كه- ژماره 161 و 150 به‌پێی ئه‌ژماری شوێنه‌وارناس فریدیریكا كامپ. مێژوی ئه‌و دو گۆڕه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خێزانی هه‌ژده‌یه‌م، یه‌كێكیان له بارودۆخێكی باشدایه و دیواره ره‌نگاوره‌نگه‌كانی ماون و ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌لوپه‌ل و نیشانه‌ی ته‌رم و ژماره‌یه‌كی زۆر په‌یكه‌ری ته‌رممان دۆزییه‌وه كه له میسری كۆندا به‌كارهێنراون، په‌یكه‌ره‌كانیش له بارودۆخێكی زۆر باشدان، هه‌ندێك له داره‌مه‌یت و مۆمیاكانیش به زێڕ روپۆشكراون، بۆیه ئه‌مه دۆزینه‌وه‌یه‌كی زۆر باشه.
ئه‌وه‌ی تائێسا نادیاره‌و شوێنه‌وارناسه‌كان ئاشكرایان نه‌ركردوه، ئه‌و ته‌رمه مۆمیاكراوانه‌ی كه له‌م دو گۆڕه‌دا حه‌شاردراون ته‌رمی چ فیرعه‌ونێك یان ئه‌ندامێكی خێزانی فیرعه‌ونه‌كانه.
خوێندراوەتەوە8263