جۆن هالیدای ئه‌ستێره‌ی گۆرانی و میوزیكی رۆك چوارشه‌ممه گیانی له‌ده‌ستدا
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كانه‌وه جۆنی هالیدای ئه‌ستێره‌ی گۆرانی و میوزیكی رۆكی فه‌ره‌نسی كۆچی دواییكرد ئه‌مڕۆش له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا هاوڵاتیانی فه‌ره‌نسا ماڵئاواییان لێ‌كرد..
له شه‌قامی شانزه‌لیزێیی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا رێوشوێنێكی ئه‌منیی توند گیراوه‌ته‌به‌ر، چونكه وڵات به مه‌راسیمێكی تایبه‌ت ماڵئاوایی له كه‌سایه‌تییه‌كی به‌ناوبانگی ده‌كات كه ئه‌ویش جۆنی هالیدای ئه‌ستێره‌ی گۆرانی و میوزیكی رۆكی فه‌ره‌نسییه...
كه‌من ئه‌و كه‌سانه‌ی له فه‌ره‌نسا له دوای كۆچی دواییان به مه‌راسمێكی له‌مشێوه‌یه ماڵئاواییان لێبكرێت. ئه‌م مه‌راسیمه‌ی كه بۆ ماڵئاوایی هالیدای رێكخراوه به فه‌رمانی خودی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كراوه چونكه خودی ماكرۆن یه‌كێكه له عاشقانی هونه‌ره‌كه‌ی هالیدای.
ته‌رمی هالیدای له ماڵه‌كه‌یه‌وه به‌ره‌و شه‌قامی شانزه‌لیزێ ده‌برێت و پاشان ده‌برێته كڵێسای مادلین بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ند رێوڕه‌سمێكی ئاینی و دواتر به به‌شداری ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و سه‌رۆكی پێشوو فرانسۆ ئۆلاند و نیكۆلا ساركۆزی سه‌رۆكی پێشوه‌تر مه‌راسیمێكی به‌ڕێوه‌ده‌چێت..
هه‌زاران هه‌واداری هالیدای به‌شداری مه‌راسیمه‌كه‌ن و ماڵئاوایی له ئه‌ستیره‌یه‌كی گۆرانی و میوزیكی رۆكی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
فیلیپ - هه‌واداری جۆنی هالیدای، وتی؛ زیانێكی گه‌وره‌یه، ئه‌و به‌شێكی گه‌وره بوو له ژیانم ته‌مه‌نم 63 ساڵه .. هه‌میشه جۆنیم زۆر خۆشده‌ویست.. نمونه‌ی نییه ئێستا.
تیێری - هه‌واداری جۆنی هالیدای، وتی هه‌مومان بیری ده‌كه‌ین، به‌راستی پیاوێكی گه‌وره بوو، رێزلێنان لێی ئه‌مڕۆ وه‌ك ئاهه‌نگێڕانی نیشتمانییه، ئه‌وه كه‌مترین كاره كه بتوانین بۆی بكه‌ین سوپاس..
جۆن هالیدای ئه‌ستیره‌ی گۆرانی و میوزیكی رۆك كه به ئه‌لفێس بریسلی فه‌ره‌نسا ناوده‌برێت رۆژی چوارشه‌ممه له ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كانه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا و ته‌رمی هالیدای له دوورگه‌ی سان پارتسی فه‌ره‌نسی له كاریبی ده‌نێژرێت كه له‌وێ خانوه‌یه‌كی هه‌یه.
خوێندراوەتەوە1262