سلێمانی: پینەچیەك چیرۆكی كاركردن و گوزەرانی سەختی ژیانی بۆ KNN دەگێڕێتەوە
عوسمان عەبدوڵا ماوەی 40 ساڵە لە یەكێك لە گەڕەكانی سلێمانی لە پەنای دیوارێك كاری پینەچێتی دەكات و چیرۆكی كاركردنی وگوزەرانی ژیانی ئێستای بۆ KNN دەگێرێتەوە و باس لەوە دەكات: خاوەنی 6 منداڵە و ماوەی 40 ساڵە كاری پینەچێتی دەكات بەبێ دابڕان، وەك خۆی دەلێت لە ئێستادا بەهۆی قەیرانی دارایەوە ڕۆژانە تەنها كەمتر لە 10 هەزار دینار داهاتەكەیەتی و لە هەفتەیەكیشدا هەندێك ڕۆژ بەبێ پەیداكردنی هیچ داهاتێك گەڕاوەتەوە ناو خێزانەكەی.
خوێندراوەتەوە1709