سانا جەمال كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە
گۆرانیبێژی لاو سانا جەمال كلیپێكی نوێ بۆ یەكێك لە گۆرانییەكانی بڵاودەكاتەوە.
سانا جەمال لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە كلیپی گۆرانی نامۆیی بڵاودەكاتەوە كە لە تێكستی ئەحمەد كەریمە و كاری دابەشكردنی میوزیكی بەرهەمەكەش لەلایەن هێمن حسێنەوە ئەنجامدراوە.
كلیپی گۆرانییەكە لە سلێمانی وێنەگیراوە و شڤان ڕەشید كاری دەرهێنانی بۆ كردووە.
ئەو هونەرمەندە لە پەیامێكیدا باسی لەوە كردووە بەهۆی قەیرانی داراییەوە دوای ماوەیەكی زۆر توانیوێتی ئەو بەرهەمە تۆمار بكات، هیواشی خواستووە كارەكەی جێی ڕەزامەندی بێت.
سانا جەمال ساڵی 1988 لە سلێمانی لەدایكبووە ماوەیەكە دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە خاوەنی چەند بەرهەمێكی تایبەت بە خۆیەتی لەگەڵ چەند بەرهەمێكی فۆلكلۆری كە تۆماری كردۆتەوە.
خوێندراوەتەوە770