بەوێنەو ڤیدیۆ.. پۆلیسی توركیا بهدوای قاچاخچییهكی ژههری ماری كوبرا دهگهڕێت
هێزه ئهمنییهكانی تورکیا بەدوای ئاوارەیەکی سوریدا دەگەڕێن کە ویستویەتی ژەهری ماری کوبرا رەوانەی دەرەوەی وڵاـهكهیان بکات و بازرگانی پێوە بکات.
دەزگایەکی راگەیاندنی تورکیا ئاشکرایدەکات، ئاوارە سوریەکە جانتایەکی پێ بووه کە بڕێکی زۆر ژەهری ماری کوبرای کردۆتە ١٢٣ بتڵی بچوک و نرخەکەی سێ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووه.
بەپێی هەواڵەکە، ئاوارە سورییەکە جانتاکە لەتەنشیت شوێنەوارێکی کۆنی ناوچەی سیلیفری کابی لە شاری ئیستانبول بەجێدەهێڵێت و دیارنامێنێت و لەلایەن کەسێکەوە پۆلیس لەو شوێنە ئاگاداردەکرێتەوە.
دەستبەجێ دەسەڵاتدارانی ئەمنی تورکیا دەگەنە شوێنەکەو لە دورەوە بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر چاودێری جانتەکە دەکەن بۆ ئەوەی بزانن لەلایەن کێوە دەبرێت، بەڵام هیچ کەسێک نههات تا جانتاكه ببات.
وەک لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دیارە پۆلیسی تورکیا پشکنینی جانتاکە دەکات و دەبینێت ١٢٣ بتڵ ژەهری ماری کوبرای تێدایە کەیەکێە لە ژەهرە بەهێزەکان و بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ئاوەرە سوریەکە.
خوێندراوەتەوە5838