هەمەڕەنگ

گروپێكی كوردی گۆرانییەكی مایكڵ جاكسۆن بەكوردی دەڵێنەوە

گروپێكی میوزیكی باكوری كوردستان گۆرانییەكی ئەستێرەی كۆچكردووی جیهانی مایكڵ جاكسۆن دەڵێنەوە و تۆڕ كۆمەڵایەتییەكان بەخۆیانەوە سەرقاڵ دەكەن.

گروپی میوزیكی باژار گۆرانی زەی دۆنت كێر ئەباوت ئەسی گۆرانیێژی پادشای پۆپی كۆچكردوو مایكڵ جاكسۆن بە كوردی تۆمار دەكەن و لەژێر ناوی هەر كەس تاوانبارە بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاویدەكەنەوە.

گۆرانییەكە لەلایەن یەكێك لە ئەندامانی گروپەكەوە وتراوە ئەندامانی دیكەش بە ژەنینی چەند ئامێرێكی جیاواز بەشداریان تێدا كردووە، كلیپەكەش لە چەند ڕۆژێكی كەمی بڵاوكردنەوەیدا سەركەوتنێكی باشی بەدەستهێناوە و هەزاران بینەری هەبووە.

مایكڵ جاكسۆن گۆرانی زەی دۆنت كێر ئەباوت ئەسی ساڵی 1995 بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاویكردۆتەوە و سەركەوتنێكی گەورەی بەدەست هێناوە، گۆرانییەكەش یەكێك بووە لە تراكەكانی ئەلبومی هستۆری.

گروپی باژار گروپێكی كوردییە و یەكێكە لە گروپە دیارەكانی وڵاتی توركیا و جیهان، چەندین بەرهەمی هونەرییان بەزمانی كوردی و بیانی هەیە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1943